ما 10533 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ئایدیا و باوەڕ

بیروباوەڕەکان وەک هەموو شتێکی ئەم دونیایە کۆن دەبن، یان باشتر وایە بڵێین ئیتر وەک جاران جێگای سەرنج نابن و سەردەمیان بەسەردەچێ. ئەوەی 'کوهێن'ی فیلسووف وەک پارادایم ناوی دەبا زۆر بەکورتی ئەمەیە وا باسمان لێکرد. پارادایمەکان (واتە بیر زاڵەکان) سەردەمێک دێت کە لە زاڵیەتی خۆیان دەکەون و جێگای خۆیان دەدەن بە پارادایمەکانی تر.

زۆر شت دەتوانێ لەم جێگۆڕکێیەدا دەور ببینێ و یەک لەوان دەتوانێ کەڵکی نابەجێ وەرگرتن لە ئایدیا بێت. بەو مانایە کە هەڵگری ئایدیا باوەکە بەجێ و نابەجێ هەوڵبدات لە هەر رووداوێک کە روودەدات بە گوێرەی ئایدیاکەی بیخوێنێتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە هیچ ئایدیایەک وەها نیە بتوانێ پێوانەی هەڵسەنگاندنی هەموو دیاردەکان بێت.

دەتوانین بڵێین ئەمانە تووندڕەوەکانن. زۆر جار وەها دەنوێنێ کە تووندڕەوەکان راستەقینەترین باوەڕمەندانی ئایدیاکانن، بەڵام ئەزموون نیشانی داوە کەس بە قەدەر ئەوان لە رەگی ئەو ئایدیایان نەداوە وا بە ڕوالەت باوەڕیان پێیەتی.

بۆیە دەتوانین بڵێین هەمیشە لەنێوان باوەڕ و ئایدیادا پێوەندی راستەوخۆ نیە. نە باوەڕ نیشانەی راستیی ئایدیایە و نە ئایدیا نیشانەی راستیی باوەڕ.

سایتی قەڵەم

09.12.2019

Bilderesultat for paradigm kuhn

گەڕان بۆ بابەت