جووڵەی شاراوە و ئاشکرا
دۆخی داخراو ئەو دۆخەیە تێیدا هێزەکان دەکەونە ئاستێکی وەک یەک لەبەرامبەر یەکتردا، یاخود دۆخێکە هێزی سەرەکی چارەسەری لانیە و هێزەکانی بەرامبەریش ناتوانن دۆخەکە بە لایەکدا ببڕنەوە. لە وەها هەلومەرجێکدا هەموو شتێک رادەوەستێ و قەیرانێکی قووڵ زاڵدەبێ.
بەڵام داخۆ بەڕاست وەها دۆخێک، دۆخێکی راوەستاوە؟
بە حوکمی ئەوەی 'جووڵە' سروشتی 'بوون'ە و قەت ئێمە ناتوانین دۆخێک وێنابکەین کە بەتەواوی چەقی بەستووە، دەتوانین بڵێین لە هەناوی وەها هەلومەرجێکیشدا دیسان جووڵە هەیە و شتەکان لە حەرەکەتدان. هەر ئەمەیشە ئەو دەرفەتە دەگونجێنێ کە رۆژێک دیسان شاهیدی جووڵەی ئاشکرا بینەوە.
بۆیە قەیران زیاتر لەوەی دەربڕی نەبوونی جووڵە بێت، دەربڕی جووڵەی شاراوەیە.
کەواتە جووڵەی شاراوە و جووڵەی ئاشکرا بریتین لە تایبەتمەندیی رەوتە کۆمەڵایەتییەکان. ئەوانەی لایان وایە دەتوانن جووڵە بگەیەننە خاڵی سفر، تەنیا خاوەن خوێندنەوەیەکی هەڵەن لە دیاردەکان.
سایتی قەڵەم
٢٧ دسامبری ٢٠١٩