و: نەژاد عزیز سورمێ
ئەگەر هەمیشە مردن بێ
ئەوە لە دواییدا هەردێ
هەر ئازادییە تا هەتا...
لە پێشەوەی هەموو شتێكە.
هەروایی
یانیس ریتسۆس
و: نهژاد عزیز سورمێ
هەروایی
بە دەرزی و داوێكی ئەستوورەوە
دوگمەی چاكەتەكەی دەدوریهوە و
بەخۆیدا دەگۆ:
نانەكەتت خواردووە؟
تێر نووستوی؟
دەتتوانی بئاخڤێی؟
دەتتوانی باسكەكانت درێژ بكەی؟
لەبیرت بوو لە پەنجەرەوە بڕوانی؟
كە گوێت لە تەقەی دەرگا بوو
زەردەمسكە بوویەوە؟
ئەگەر هەمیشە مردن بێ
ئەوە لە دواییدا هەردێ
هەر ئازادییە تا هەتا...
لە پێشەوەی هەموو شتێكە.
* له كۆشیعری (ايماءات)ــهوه كه سهعدی یوسف كردوویه به عهرهبی.
بڕوانه (ايماءات) 1978