ما 3345 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

سنوورەکان هەموویان دەستکردن

سنوورەکان هەموویان دەستکردن، لەبەر ئەوەی هەر هەموویان مرۆڤ دروستی کردوون. گەر سەیری مێژوو بکەین دەبینین جاری وایە سنوور لە سەر بنەمای تایفە چێکراوە، جاری تر لە سەر ئیمپڕاتوری، جار وایە لە سەر ئایین و لەسەر زمان و دوواتر لە سەر نەتەوە.

هەر کاتێک مرۆڤ گەرەکی بووە سنوور دروست بکا، پەنای بۆ تیۆر و بۆ بیانوویەک بردووە. هەمیشەیش ئەم تیۆر و بیانووانە بەگوێرەی دۆخ و بەگوێرەی داوا دەستکەوتوون. لە راستیدا مرۆڤ لەم بارەیەوە کەمی نەهێناوە.

بەڵام ئەوەی سەیرە ئەوەیە لەهەر سنوورچێکردنێکدا مرۆڤ لای وابووە بەڕاستی خاوەن حەقە. لەبیرمان نەچێ ئەو کاتانەی مرۆڤەکان چلۆن بە دڵنیاییەوە لەسەر ئیمپڕاتورەکان شەڕیان دەکرد، خەڵکی تریان دەکوشت و خۆشیان بە کوشتدەدا. یا هەنووکە کاتێک لەسەر دین و نەتەوە یەکتر قڕدەکەن.

بۆیە باوەڕمان وابێ کە سنوور بە حوکمی ئەوەی دیاردەیەکی زاتی نیە و دەستکردە، خاوەن حەقیقەتی موتڵەق نیە.

هەڵبەت مرۆڤەکان بە بێ شوناس ناتوانن بژین. شوناس گرینگە، بەس لە بیرمان بێت کە گرینگیی شوناس ناتوانێ ئێمە بە موتڵەق بوونی شوناس و لەوێوە سنوور بگەیەنێ و، مرۆڤ ناتوانێ هەتاهەتایە لەسەر سنوور و شوناسە دەستکردەکان بوونی خۆی بونیات بنێ.

سایتی قەڵەم

٣١ دێسەمبەری ٢٠١٩

 

Bilderesultat for ‫مرزها‬‎

گەڕان بۆ بابەت