ما 4677 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

سروشت و خۆویستی

چاڕڵز بودلێری شاعیر لە ژێر کاریگەریی شیللەری فیلسووفدا لای وایە خۆویستیی مرۆڤ رەگی لە سروشتدا هەیە. بۆیە ئەوە لە راستیدا سروشتە دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ مرۆڤی دی بکوژێ، خوێنێ بڕێژێ و ئەشکەنجەی بدات. هەرچی جوانیشە لای ئەم شاعیرە رەگی لە ئەقڵدا هەیە. بۆیە جوانی بنەمایەکی دەستکردی هەیە.

کەواتە بەم پێیە مانەوەی مرۆڤ لە قۆناغی کوشتندا، ریشەی لە پێش شارستانییەتدا هەیە و کاتێکیش ئەم حاڵەتە تێکەڵ بە تەکنۆلۆژیا دەبێ، ئیتر دەگاتە ترۆپکی خۆی.

دەتوانین بڵێین شەڕە گەورەکانی مرۆڤ کە تیایاندا بێ ئەژمار مرۆڤ تیادەچن، تێکەڵێکە لە خەسڵەتی سروشتیی مرۆڤ و شارستانییەت. ئەم دووانە کاتێک یەک دەگرن کارەساتی گەورەیان لێ دەبێتەوە.

ئەوەی تا ئیستاکە دەبینرێ رێکردنی ئەم دووانەیە پێکەوە. هەتا تکنۆلۆژیایش پێشکەوتووتر، لایەنی خۆویستیی مرۆڤیش لە دەرکەوتنی خۆیدا ترسناکتر. بۆیە گرینگە هاوکات بەگوێرەی پێشکەوتنی شارستانییەت لەگەڵ ئەم بەشەیش شتێک بکرێ. ئەگینا کارەساتەکان هەتا دێن گەورە و گەورەتر دەبنەوە.

سایتی قەڵەم

07.01.2020

Bilderesultat for egoismen

گەڕان بۆ بابەت