لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی
رێگاکانیان گرت
لێوەکانیان دوورییەوە
قەڵەمەکانیان شکاند
سفرەکانیش بچووک
ئازارەکانیان پەرە پێدا و
بێدەنگییەکانیان درێژ
سکڵ
مرتضی حاجی آقاجانی
لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی
(١)
ئەو سکڵەی هاویشتانە ئەم خەرمانەوە
گڕەکەی
رووبەئاسمانە و
رۆژێک
دێت
سەوز دبێت
ئەم خۆڵەمێشە بێدەنگە
(٢)
سڵاو پشیلەی نجیب
رێگاکانیان گرت
لێوەکانیان دوورییەوە
قەڵەمەکانیان شکاند
سفرەکانیش بچووک
ئازارەکانیان پەرە پێدا و
بێدەنگییەکانیان درێژ
برینەکانیشیان قووڵتر کرد
تا ئازادیمان بۆ بێنن