ما 5261 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

کراوەیی، رێگای پاراستن

لە سەردەمێکدا تەنیا کتێب هەبوو و تەلەفزیۆن و رادیۆ، خوێندنەوەی کتێبێک یاخود دیتنی بەرنامەیەک و بیستنی وتارێک دەیتوانی بۆ هەمیشە بە بیروەباوەڕێک باوەڕمەندمان بکات. باوەڕمەندییەک کە سەرتاسەری ژیانمان بکا بە شوێنی کایە و رمبازێنی خۆی.

ئاشکرایە ئەو سەردەمە تێپەڕی. ئیستاکە دەتوانین لە زەمەنێکی کورتدا لەگەڵ چەندین بیروباوەڕ ئاشنا بین. ئەو بیروباوەڕانەی وا دەتوانن یەکتری نەفی بکەنەوە و هەر کامەیشیان بە جوانی بنەماکانی خۆیان لە عەینی رەدکردنەوەی یەکتر پێناسەکردبێ، وەها کە لەهەر کامەیاندا جۆرێک لە راستی پەیدابکەین و بۆیە قبوڵکردن و رەدکردنەوەی هەر کامەیان بۆمان دژوار بێت.

بۆیە لەم سەردەمەدا بیروباوەڕهێنان و لەوە گرینگتر راگرتنی یەکجار لە جاران دژوارترە. لەخۆوە نیە لەوەها سەردەمێکدا زۆر کەس، یان وازیان لە بیروباوەڕەکان هێناوە، یاخود لە بیروباوەڕێکدا وەها لە رووی ئیرادەوە خۆیان حەشارداوە کە دەرگای هەر چەشنە گفتوگۆیەکیان لە رووی خۆیان بەگشتی داخستووە.

ئاشکرایە بە بێ بوونی بیروباوەڕ، ژیانکردن زۆر لە ماناکانی خۆی لەدەستدەکا. جا لە وەها دۆخێکدا چۆن چۆنی دەتوانین ئەم تایبەتمەندییە وەها بپارێزین کە نەبینە باوەڕمەندێکی داخراو؟

رەنگە بتوانین بڵێین باشترین شێوازی باوەڕمەندی بە ئایدیایەک ئەوەیە هەمیشە کراوە بین. هەمیشە ئامادە بین کە دەکرێ هەندێ لە لایەنەکانی بیروباوەڕەکەمان راست نەبن و ئەمەیش نابێتە هۆی لەناوچوونی.

لە سەردەمی فرچەشنیی ئایدیا و بیروباوەڕەکاندا، کراوەیی تەنیا رێگای پاراستنیانە.

سایتی قەڵەم

٢٠٢٠ ـ ٠١ ـ ١٤

Bilderesultat for åpenhet

گەڕان بۆ بابەت