ما 8988 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

بێ سنوور، سنوورئاوەڵا

رۆمان وەک دەگوترێ کراوەترین ژانرە و رەنگە هەر ئەمە بێت بووەتە هۆی ئەوەی سەرنجڕاکیشترینیشیان بێت. نووسەر دەتوانێ بە گوێرەی داهێنان و توانای خۆی زۆر توخمی دی تێکەڵ بەم ژانرە بکا و، لەم رێگایەوە داهێنانی نوێی تیا بکا. بێهۆ نیە بە درێژایی مێژووی رۆمان، دەبینین ئەم ژانرە گەلێک بەرگی پۆشیوە.

رۆمانی کلاسیکی، رۆمانتیکی، ریالیستی، مودێڕن و پۆستمۆدێڕن لە نموونەکانی ئەم ژانرەن. هەنووکەیش جۆرێکی تر بە ناوی رۆمانی بیوگرافی (ژیاننامەیی) سەری هەڵداوە کە تێیدا نووسەر دەتوانێ ژیاننامەی خۆی یاخود بنەماڵەکەی بکا بە هەوێنی رۆمان. ئەگەرچی ئەمە وەک 'تونە سێلبو'ی لێکۆڵەری نۆروێژیی بواری رۆمان دەڵێ دەکرێ کێشەی لێ بێتەوە و هەندێ لەوانەی وا لەم دەقانەدا باسیان لێدەکرێ (ئەگەرچی ناویان گۆڕاوە) تووڕە بن و بکەونە شکایەت کردن لە نووسەر، بەڵام ئەمەیش هەنووکە شێوازێکە لە داڕشتنی رۆمان و لە جیهاندا باوبووە.

بەڵام خاڵی هاوبەشی دەقی ئەدەبی و هونەری ئەوەیە کە دەبێ لەسەر خەیاڵ بونیات نرابن. تەنانەت ریالیزمیش تێیدا خەیاڵ توخمی سەرەکی بوو. جا بەم پێیە دەتوانین بڵێین رۆمانی ژیاننامەیی بەڕاستی رۆمانە و لە خانەی ئەم ژانرەدا جێگای دەبێتەوە؟

وەک گوترا ئێستاکە لە جیهاندا باس لە رۆمانی ژیاننامەییە. کەواتە خەیاڵ وەک یەکێک لە بنەماکانی رۆمان لادەچێ و دیسان رۆمان نیشانیدەدا چەندە وڵاتێکی بێ سنوور، یاخود سنوورئاوەڵایە.

سایتی قەڵەم

٢٢ ـ ٠١ ـ ٢٠٢٠

Bilderesultat for biografisk roman

گەڕان بۆ بابەت