ما 2126 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

رووبار، یەکگرتنەوەی جۆگەکانە

هەموو پرسی گۆڕان لە سیستمدا لەسەر ئەوە راوەستاوە کە مرۆڤەکان چلۆن لەو دۆخەیدا دەژین، بەرامبەر بە رووداو و دیاردە مەزنەکان هەڵوێست دەنوێنن. داخۆ لەگەڵیا دەڕۆن، یاخود هەڵوێستێکی رەخنەیی و نەفی گەرایانە وەردەگرن.

بەڵام کێشە لەوەدایە کە هەڵوێستی رەخنەیی و نەفی گەرایانە کاتێک دەبێ بە گۆڕان کە گشتی بێتەوە و لەمە زیاتر لە قۆناغێکدا ببێ بە هەڵوێستێکی کردەیی، بۆ وێنە لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا.

ئەمە رەوتێکە پێدەچێ زۆر وا نەیەتە بەرچاو کە دەبێ هەر لە سەرەتاوە پلان بۆ داڕێژراو بێت. جاری وایە جۆگە گچکەکان خۆیان کتوپڕ لە بەستێنی رووبارێکی گەورەدا دەبیننەوە. وەک بڵێی دەستێکی نادیار کۆیان بکاتەوە. بەڵام لە راستیدا هیچ دەستێکی نادیار لە ئارادا نیە ئەوەندەی کەڵەکەبوونی هەڵوێستەکان و یەکگرتنەوەیان لە قۆناغیکی تایبەتدایە.

بۆیە لێرەوە تاکەکان دەتوانن ببن بە خاوەنی هەڵوێستێکی گشتی، واتە لە ئاستی کۆمەڵگادا، دیارە بەو مەرجەی گەر هەر کەسەو لەوە پێش بڕیاری هاوشێوەی دابێ.

بۆ گۆڕان جاری وایە پێویست ناکا کاری زۆر گەورە و قارەمانانە ئەنجام بدەین. ئەوەندە بەسە کردە بچووکەکانمان یەک بگرنەوە.

 

سایتی قەڵەم ١١ مانگی دووی ٢٠٢٠

Bilderesultater for رود نقاشی

گەڕان بۆ بابەت