ما 4512 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

دەق، چێژ، زانیاری

خوێندنەوەی دەقی ئەدەبی تەنیا چێژ نابەخشێ، بەڵکو زانیارییش دەبەخشێ. لە راستیدا ئەم دووانە پێکەوە خۆیان دەنوێنن. دەتوانین بڵێین چونکە دەقی ئەدەبی دەقێکی ستاتیکییە و ستاتیکیش ناسینی هەستیانەی واقعە، کەواتە چێژ وەک کاردانەوەیەکی هەست لە پاڵ ناسیندا دەجووڵێ.

بەڵام ئەوەندەی چێژ دیاردەیەکی تاکەکەسییە و بە جۆری کاردانەوەی کەسی خوێنەرەوە گرێدراوە، زانیاری وەها نیە. لە راستیدا زانیاری زیاتر لە دەقدایە و چێژیش شتێکە لە پێوەندی دوو لایەنەی دەق و خوێنەردا سەرهەڵدەدا.

دیارە هاوکات زانیاری تا بۆ خوێنەریش تازەتر بێت ئەوا زیاتر یارمەتی بە بەرزکردنەوەی ئاستی چێژ دەگەیەنێ. بەڵام دەبێ لەبیرمان بێت ئەو زانیارییەی دەقی ئەدەبی پیشکەشی دەکا لە چەشنی زانیاریی زانستی نیە و بەڵکو تایبەت بە خۆیەتی.

زانیاری ناو دەقی ئەدەبی، بەردەوام بەرگی تاکەکەسی لەبەردەکا و بەردەوام لە هەستی و نەستی تاکەکانەوە گوزەر دەکا و ئەوجا خۆی دەنوێنێتەوە. بۆیە زانیاری لێرەدا تێکەڵدەبێ بە روانگەیەکی تاکەکەسیی تایبەت و لێرەوە و تایبەتی دەکا. جگە لەمە میتۆدی دەستەبەرکردنی زانیاری لە دەقی ئەدەبیدا میتۆدی زانستی نیە.

بەڵام ئەوە بەر بەوە ناگرێ باس لە زانیاری تایبەت لە ناو دەقی ئەدەبیدا نەکەین. زانیاری فرەچەشنە و ئەدەب لەم بوارەدا پشکی تایبەت بە خۆی بەرکەوتووە.

سایتی قەڵەم ١٤ مانی دووی ٢٠٢٠

Bilderesultater for estetikk og litteratur

گەڕان بۆ بابەت