ما 1342 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

رووداوی من

دەقی چیرۆک و رۆمان بە گشتی پانتایی نێوان وەسفی ژینگە و باری دەروونیی کەسایەتی، یاخود وەسفی پێوەندیی نێوان ئەم دووانەیە، هەروەها هەمووی ئەمانە پێکەوە. هەندێ دەق زیاتر پێ لەسەر ژینگە دادەگرێ، هەندێ لە سەر کەسایەتی و هەندێکیش لە یەک ئاستدا لەسەر هەردووکیان.

لە گەمەی نێوان ژینگە و کەسایەتیدایە دەقی گێڕانەوە خۆی دەخەمڵێنێ. بەڵام مەرج نیە ژینگە هەمان ژینگەی ریاڵ یاخود واقعی بێت و، مەرجیش نیە کەسایەتی هەمان کەسایەتی باو. خەیاڵی نووسەر دەتوانێ بەگشتی فەزایەکی تر بخوڵقێنێ کە تێیدا ژینگە و کەسایەتی تر بە تایبەتمەندیی دیکەوە لەدایک دەبن.

خوڵقاندنی وەها دەقێک بێگومان قورسە، دیارە هەر بەو رادەیەی کە خوڵقاندنی دەقێکی ریاڵیش (گەر بیەوێ نوێ بێت) قورسە. بۆ ئەم کارە نووسەر دەبێ وەها فۆڕمێک بە دەق بدا کە بتوانێ گۆشەنیگایەکی نوێ لە دیاردەیەک پێشکەش بکات.

رەنگە هەموو ئەرکەکە لەوەدا خڕبووبێتەوە کە نووسەر تا چەندە دەتوانێ رووداوەکان لە دەروونی خۆیدا بپاڵێوێ و لە فیلتەری وجوودی خۆیەوە گوزەری پێبدا، وەها کە دەق شێوازی رووانینی نووسەر وەربگرێ و بیکا بە گێڕانەوەیەکی تایبەتی ئەو.

بۆیە گرینگە نووسەر لە گەڵ رووداو یاخود دیاردەدا بژی و وەها بە دروونیی بکاتەوە کە تایبەتمەندیی پێ بدا. نووسەر گەر ئەمە نەکا، کەوتووەتە بازنەی تیکرار و دووپاتبوونەوەی نەوەکانی پێش خۆیەوە.

سایتی قەڵەم ٢٠ مانگی دووی ٢٠٢٠

Bilderesultater for karakter kunst

گەڕان بۆ بابەت