ما 3173 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

کرۆنا و چارەنووسی مرۆڤ

کە نەخۆشی دێت جا چ لە ئاستی تاکەکەسیدا بێت یا گشتی، هەموو بوارەکانی تر پاشەکشەدەکەن، هەر لە سیاسەتەوە بگرە هەتا چالاکییە کلتورییەکان. کاتێک پرسی مان و نەمان دەبێ بە پرسی سەرەکی، مەرگ و ژیان وەها بەرجەستە دەبنەوە کە خۆپاراستن دەبێ بە تەنیا چەمکی بنەڕەتی.

کڕۆنا تا رادەیەکی زۆر وەها دۆخێکی خوڵقاندووە. ئەمە لە راستیدا یەکجار لۆژیکیش دەنوێنێ. مرۆڤ پێش لەهەر شتێک دەبێ بژی بۆ ئەوەی بتوانێ بیر لە شتەکانی تر بکاتەوە.

بەڵام پرسی مان و نەمان لە سەردەمی ئێمەدا تا رادەیەکی زۆریش بە سیاسەت و سیستمە سیاسییەکانەوە گرێدراون. بۆیە لەم جیهانە قەرەباڵغەدا گرینگە کە دەسەڵاتی سیاسی زیاتر لە جاران ئامادەیی بۆ پێشگیری کردن لە نەخۆشییە کوشندە چاوەڕواننەکراوەکان هەبێ. قەرەباڵغیی دونیا، ئاستی بەرزی حەشیمەت و تێکەولێکەیی مرۆڤ داوای بەرپرسیارەتی زۆرتر لە سیستمە سیاسییەکانی بەڕێوەبەری دەکا.

مرۆڤ تا ئیستا زەینی زیاتر لای شەڕ و برسیەتی و هەژاری بووە، بەڵام وادیارە دەبێ نەخۆشییە واگیرەکانیش بچنە ریزی پلەی یەکەمەوە. وادیارە تەنیا کیشە کۆمەڵایەتییە گرینگەکان، شەڕ و کارەساتە سروشتییەکان نین هەڕەشە لە مرۆڤ و داهاتووی دەکەن، بەڵکو نەخۆشییەکانی بەرهەمی ژیانی نوێی مرۆڤیش بە هەمان رادە هەڕەشەن.

سایتی قەڵەم

٣ مانگی سێی ٢٠٢٠

Bilderesultater for کرونا

گەڕان بۆ بابەت