ما 4403 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە فارسییەوە: پەیمان فەرهادی

ئێکسپێرسیونیزم بریتییە لە شێوازێک کە تێیدا بۆ باشتر بەیانکردنی حاڵەتە دەروونییەکان کەڵک لە زێدەڕۆیی لە رەنگ و لە شکڵەکان وەردەگیردرێ. بەواتایەکی تر ئێکسپێرسیونیزم شێوازێکە بێبەری لە سروشتگەرایی و دەیەوێ حاڵەتە هەستییەکان بە شێوەیەکی هەرچی روونتر بنوێنێتەوە.

 

ئێکسپێرسیونیزم

ئێکسپێرسیونیزم یان نواندنەوەی هەڵچوون ناوی قوتابخانەیەکی هونەرییە. ئێکسپێرسیونیزم شێوازێکی نوێ لە دەربڕینی هێنانەبەرچاوی شت یان خەیاڵە کە تێیدا هونەرمەند بۆ دەربڕینی هەڵچوونە تووندەکانی خۆی لە رەنگی تووند و شکڵە خوار و هێڵە درشتەکان کەڵک وەردەگرێ. ئێکسپێرسیونیزم بریتییە لە شێوازێک کە تێیدا بۆ باشتر بەیانکردنی حاڵەتە دەروونییەکان کەڵک لە زێدەڕۆیی لە رەنگ و لە شکڵەکان وەردەگیردرێ. بەواتایەکی تر ئێکسپێرسیونیزم شێوازێکە بێبەری لە سروشتگەرایی و دەیەوێ حاڵەتە هەستییەکان بە شێوەیەکی هەرچی روونتر بنوێنێتەوە. ئەم شێوازە لەم مانایەدا لە رابردووە دوورەکاندا هەبووە و نیگارکێشە ئاڵمانییەکان بناخەداڕێژەری بوونە، بەڵام لە واتایەکی بەرتەسکتری ئێکسپێرسیونیزمدا. دەتوانین بڵێین ئەم شێوازە لەگەڵ 'ڤان گۆگ' هاتەئاراوە. 'ئێدوارد مونک' نیگارکێشی نۆروێژیش بە نیگارە بەناوبانگەکەی بە ناوی 'زریکە' بە تەنیایی مانای کامڵی ئێکسپێرسیونیزم لەبەر چاوی بینەردا رووندەکاتەوە. ئەم قوتابخانەیە لە وڵاتی فەڕەنسە نزیکایەتییەکی روونی لەگەڵ فوویزم هەیە، بەڵام نوێنەرە سەرەکییەکانی ئێکسپێرسیونیزم جگە لە 'لوترێک' زۆربەیان ئاڵمانی بوونە.

ئێمیل نولدە و ماکس بێکمن دوو کەس لە بەناوبانگترین نیگارکێشانی ئێکسپێرسیونیستن. گروپەکانی (پرد) و (سواری شین)یش لەو نیگارکێشانە پێکهاتبوون کە بەم شیوازە کاریان دەکرد.

زریکە، بەرهەمی ئێدوارد مونک

گەڕان بۆ بابەت