ما 4029 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

چۆنیەتی راستی

پێوەندی نێوان راستی و هیز هەمیشە جێگای سەرنجی مرۆڤ بووە. ئەم پێوەندییە بەتایبەت لە لایەن پۆستمودێڕنەکانەوە بە ئەوپەڕی خۆی گەیشت. هەندێ کەس لایان وایە راستی کاتێک راستییە کە نەتوانرێ لە لایەن هێزە تۆتالیتارەکانەوە کەڵکی لێوەربگیردرێ و ئەو راستییەی خاوەنی وەها خەسڵەتێک بێت ئەوا لە راستی دوورە، یاخود راستییەکە هەموو لایەنەکانی ئەو دیاردەیەی وا لەسەری دەدوێ هێشتا ئاشکرا نەکراوە.

کەواتە راستی بێلایەنە. بە واتایەکی تر نە پۆزیتیڤە و نە نگەتیڤ، شتێکە لەنێوان ئەم دووانەدا. بەڵام قسە لەسەر ئەوەیە کە لە جیهانی مرۆڤدا کە دابەش بووە بەسەر جەمسەرە جۆراوجۆرەکاندا راستییە بێلایەنەکانیش دەکەونە ژێر کاریگەریی ئەوانەوە و بۆیە دەتوانرێ زۆر ئاسان بە لایەکدا بشکێنەوە. بۆ وێنە بڕوانە دیاردەی هەژاری کە دەکرێ راستییەکی بێلایەن بێت، بەڵام دەستبەجێ لە ململانێ سیاسی و ئایدیۆلۆژییەکاندا دەبێ بە شتێکی تر.

بۆیە لە جیهانی پڕ جەمسەردا تەنانەت راستی گەر بێلایەنیش بێت ئەوا زۆر خێرا دەتوانێ جێگۆڕکێ بکات. لێرەوە راستی لەگەڵ هێز دەکەوێتە پێوەندییەوە و ئیتر بە تەواوی لەگەڵ دۆخێکی تر رووبەڕوو دەبین. لە بواری زانستە کۆمەڵایەتییەکاندا قسەکردن لەسەر راستیی بێلایەن زۆر ئاسان دەکەوێتە بەر دژوارییەوە.

سایتی قەڵەم،  ٧ی مانگی سێی ٢٠٢٠

Bilderesultater for sannhet

گەڕان بۆ بابەت