ما 2314 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

کریستینە بە رەزامەندییەوە وەڵامی دایەوە: "هەر زۆر باشە! ئەگەر رۆژی هەینی تەلەفۆنم بۆ نەکردی ئەوا مایلێکم بۆ بنێرە. ئەگەر وەڵامم نەدایەوە دیسان تەلەفۆنم بۆ بکە، ئەگەر هەڵم نەگرت... ئاە،... با هەر ئیستا پلان دابڕێژین! من ئیستاکە بۆ داڕشتنی پلان بۆ رۆژانی داهاتوو یەکجار سەرم قاڵە!"

 

پلانەکانی کۆتایی هەفتە

لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم

کریستینە و مارگارێت هاوڕێن. بە هۆی کار و خوێندنەوە سەریان یەکجار قاڵە! بەڵام چوارشەممانە بۆ کافەخواردنەوە چاویان بەیەکتر دەکەوێ.

مارگارێت دەپرسێ: "کۆتایی ئەم هەفتەیە چ دەکەی؟"

کریستینە وەڵامدەداتەوە: "پرۆژەیەکی گەورەم هەیە بۆ تەواوکردنی پۆلی دیزاینەکەم، بەڵام ئەگەر تا هەینی تەواوی بکەم ئەوا حەزدەکەم پێکەوە شتێک بکەین."

مارگارێت وتی: "زۆر باشە! لام وایە لە شار بالێتە، ئەگەر زۆر گران نەبێ ئەوا من دەچم بلیتەکانی دەکڕم، حەزت لێیە بێیت؟"

کریستینە وتی: "من لە راستیدا زۆر حەزم لە بالێت نیە. ئەگەر حەزت لێیە ئێوارەکەی بچی بۆ بالێت، با بۆ بەیانییەکەی پێکەوە پلانێک دابڕێژین."

مارگارێت وتی: "زۆر باشە. گەر وزەی ئەوەت هەبێ با بچین بۆ مەلەوانگە!"

کریستینە بە رەزامەندییەوە وەڵامی دایەوە: "هەر زۆر باشە! ئەگەر رۆژی هەینی تەلەفۆنم بۆ نەکردی ئەوا مایلێکم بۆ بنێرە. ئەگەر وەڵامم نەدایەوە دیسان تەلەفۆنم بۆ بکە، ئەگەر هەڵم نەگرت... ئاە،... با هەر ئیستا پلان دابڕێژین! من ئیستاکە بۆ داڕشتنی پلان بۆ رۆژانی داهاتوو یەکجار سەرم قاڵە!"

 

 Women

 

گەڕان بۆ بابەت