ما 1928 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە فارسییەوە: بەیان رەزایی

 

خەمینم

وەک منداڵێک

پێڵاوەکانی ونکردووە...!

 

حەسرەت

جواد غلامیان

لە فارسییەوە: بەیان رەزایی

 

حەسرەت

خۆزگە

ئەوەندە بۆ پەڕەسێلکەکان ئاوازمان دەچڕی

تا وەرزی کۆچیان لەبیر دەچووەوە.

 

ئەوپەڕی خەمینی

من

غەمگینترین

مرۆڤی سەردەم بووم

کە تەنانەت مەرگیش

بۆ دیتنی من

بێ مەیل بوو...!

 

تیاچوون

 

ئارام ئارام

تەواوی من

دەبێتە خاک

بۆ تۆ...

 

خەمینم

خەمینم

وەک منداڵێک

پێڵاوەکانی ونکردووە...!

 

 

 

گەڕان بۆ بابەت