ما 3611 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

کڕۆنا و زەمەن

یەکێک لەو دیاردانەی ئەم سەردەمە لەگەڵ سەردەمی پێش خۆی جیادەکاتەوە، خێراییە. مرۆی هەنووکە ئەوەندە سەرقاڵە و ئەوەندە بە هۆی جیهانی رەگەیەنێرە گشتییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و جیهانی دیجیتاڵییەوە رۆژ و ساتەکانی بەشێوەیەکی چڕ پڕدەبنەوە کە زۆر هەست بە کات ناکات و بۆیە لای وایە زەمەن لەچاو جاران زۆر خێراتر تێدەپەڕێ.

بە هاتنی کڕۆنا و ئارامبوونەوەی ژیان و داخرانی گەلێک چالاکی و مانەوە لە ماڵەوە، رەنگە مرۆڤ بە جۆرێک ئەو دەرفەتەی بۆ رەخسابێ کە بگەڕێتەوە بۆ سەردەمانێک وا کات ئارامتر تێدەپەڕی و بۆیە مرۆڤ زیاتر هەستی بە زەمەن و بە ژیانی خۆی دەکرد. هەڵبەت مانەوە لە ماڵەوە و کەمبوونەوەی چالاکییەکان بەو مانایە نیە ئێمە دەستمان بە جیهانی نێت و دیجیتاڵ راناگا، بەڵام ئەوەیش ئاشکرایە کە بە هۆی ئارامبوونەوەی چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان و هەروەها چالاکی لە بوارەکانی تر، مرۆڤ زیاتر هەست بە زەمەن بکات لەچاو پێش هاتنی کڕۆنا!

داخۆ دەتوانین بڵێین ئەمە دیاردەیەکی پۆزیتیڤە؟ وەها بڕیاردانێک ئەستەمە، چونکە موڕاڵ پێمان دەڵێ کەس نابێ بە ئازار و مەرگی ئەوی تر خۆشحاڵ بێت یاخود بێلایەن، ئەگەرچی شتێک بە ناوی "هەست بە زەمەن کردن"یش بۆی گەڕابێتەوە.

ئەوەی لێرەدا مەبەستە ئەو حاڵەتە نوێیەیە وا کڕۆنا لەگەڵ خۆی سەبارەت بە کات لەگەڵ خۆی هێناویەتی. بۆیە دەتوانین بڵێین کارەساتە سروشتییەکان دەتوانن یەکێک لەو هۆکارانە بن وا دەتوانن سەرلەنوێ مرۆڤ بەرەو هەندێ شت ببەنەوە وا بەڕوالەت سەردەمی تێپەڕیبوو.

کڕۆنا، تێپەڕینی کاتی ئارام کردووەتەوە، لەگەڵ ئەوەی خەسڵەتی ئەم ئارامبوونەوەیە ئەوەندەی ترس و دڵەڕاوێیە، شتی تر نیە.

 

سایتی قەڵەم  ١٤ مانگی سێی ٢٠٢٠

 

Bilderesultater for filosofisk tid

گەڕان بۆ بابەت