لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی

دەڵێی لەبەر هەبوونی تۆ

خوداکەت

دیسان شێت بووەتەوە!!!

کە بەم شێوەیە ئەوەی هەیەتی

بۆی داناوی

لەسەر مێزی ئاسمان!!!

 

خودای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

مهدی حسنلو

لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی

 

هەتاوە لەو خوارە

هەورە دەستەمۆکان لە خوارتر

هەورەگرمە و چەخماخە!

هەورە رەشەکان و بەفر

لە گۆشەیەکدا باران و تەرزە

لەولاتر دوورتر کۆڵکەزێڕینە

دارستانە شینەکان

لەم لاترەوە رەشی و

جاربەجار ئەستێرە و

دوواتر تۆفان...

دەڵێی لەبەر هەبوونی تۆ

خوداکەت

دیسان شێت بووەتەوە!!!

کە بەم شێوەیە ئەوەی هەیەتی

بۆی داناوی

لەسەر مێزی ئاسمان!!!

 

بە خۆم دەڵێم

نەکا دووبارە

خەوی ئەو دەبینم

کە بەبێ پەچە و رووبەند

بەرەو من بۆ پشت پەنجەرەکە هات!

بۆ دووان سەبارەت بە ئەشق

مەجبوو بووین!

لە پاڵیاندا بە تیرە بێ ئەژمارەکان

دڵی شەیتان وردوخاش کەین!

...

لە خەو رادەچڵەکێم

لە تەنیشتم دانیشتووی

خەریکی سەیرکردنی ئاسمانی

ئاسمانی "رۆژهەڵاتی ناوەراست"!!!

 

گەڕان بۆ بابەت