لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
هەست دەکەم لە هێزەکانی ئەڵمان دەچم
لەبەر قەمچیی بەفر و کۆمۆنیستەکان
کووڕ بە رێگاوە
بە رۆژنامە دڕاوەکانی پەستاوی
ناو پێڵاوە دڕاوەکان
کشانەوە
چاڕلز بوکۆسکی
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
ئەم کاتە منی تەواوکرد
هەست دەکەم لە هێزەکانی ئەڵمان دەچم
لەبەر قەمچیی بەفر و کۆمۆنیستەکان
کووڕ بە رێگاوە
بە رۆژنامە دڕاوەکانی پەستاوی
ناو پێڵاوە دڕاوەکان
شکانی من یەکجار ترسناکە
رەنگە لەمەیش زیاتر بێ
سەرکەوتن یەکجار نزیک بوو
سەرکەوتن لەوێ بوو
لەکاتێکدا لەبەر ئاوێنەکەی مندا راوەستابوو
گەنجتر و جوانتر لە
هەر ژنێک من دەیناسم
کە قژە سوورە هەرە درێژەکانی شانە دەکرد
لە کاتێکدا من لێم دەڕوانی
کاتێکیش هاتە ناو جێگاکەوە
لە هەر کاتێکی تر جوانتر بوو
ئەشقەکەی یەکجار چاک بوو
یانزدە مانگ
ئیستا ئەو رۆیشتووە
وەک ئەوانی تر
کات منی تەواوکردووە
جادەی گەڕانەوە درێژە
بەڵام گەڕانەوە بۆ کوێ؟
ئەوەی بەردەمی من کەوت
من بە سەریا تێپەڕیم
داخۆ ئەویش گەیشتە ئەو؟
سەرچاوە:
Love is a dog from hell, Charles Bukowski, page 36