سەرحەد شوکری

لەســــەردەمی رۆم و فارس تامەلەکــــــــــــی و جووت حیزبەکە

ئێمە مەڕو شـــــوان  گورگ و قەسابەکان بۆمان دەکوتن تەنەکە

 

چرای ئاوات

بۆ دکتۆر کەنعان مەدحەت

سەرحەد شوکری

 

سەرسوڕماوم نازانم چۆن بانگت بکەم هۆ ئەسڵزادەی گەرمیانی

چ نورێ بووی کە دەرکەوتی لەشـــــــــــەوەزەنگی کوردایەتی!

دەفرۆشــــــــرێین وهەموو دەگرین دەناڵێنین شین و واوەیلامانە

کوشـــــتەی دەستی غەدرو خیانەتی ئەم گورگــــــــــە دوو پێیانە

لەســــەردەمی رۆم و فارس تامەلەکــــــــــــی و جووت حیزبەکە

ئێمە مەڕو شـــــوان  گورگ و قەسابەکان بۆمان دەکوتن تەنەکە

لـە چ شەوێکی دەیجورا خۆری ئاواتی شــــۆڕشت وا تاوی سەند

پێویســـــــــــــــتمانی رزگارمان کە لەم خەراباتەو کۆسپ و کەند

نوری بینایی پیرەمێرد،هەتیوی روت و رەجاڵ و بێوەژنانی بێکەس

خنکاو پەل دەکوتێ بۆ چڵێك، تاوەکو بێتە هانای وەك فریادڕەس

گەندەڵکاران پێشڕەون شێری زگی میللەت و ڕێوی بەرقاپی داگیرکەر

بۆ پێشەوە مەشخەڵ بەدەست ئەی کەنعان پشتیوانت گەلی رەنجبەر

ئەم شــــیعرە وەفاو خەڵاتە بۆ هیمەت و هیوای بەرزت باڵا چنار

کەی دەژین وەك مرۆڤ ئێمەش دوور لە دەڵەك و واشەو زۆردار؟

 

 

 

گەڕان بۆ بابەت