و. عەزیز نژاد سورمێ
چوار وێنه‌ی پارچه پارچه
خاك: برسی و گۆشه‌گیر
ئاو: به لێوی وشكهه‌ڵاتوو
ئاگر: به چاوی بێ ڕووناهی
(با)ی بریندار
ده‌سته‌چیله‌یێك شیعری ئه‌رمه‌نی
ئا : ئاسڵان
و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
كه‌وانه‌ی مانگ
بێ هه‌ست و خوست پێك گه‌یشتین
ده‌رگای سێبووریمان لێ به‌سترا
كزه‌ڕۆشنایی سه‌فه‌ر
كه‌وانه‌ی مانگی گۆشه‌ی خه‌ڵوه‌ت
له ئاسمانا
تینوو بوو، یادگاره‌كانی ده‌نووسییه‌وه
دووچاوی گه‌وره
ڕووبه‌ڕووی چاوه‌كانم
بۆچی كزبوون و له‌ناكاو
پێكه‌نین و گڕژینه‌وه ؟
دوو پیاڵه‌ی سپی له سه‌رخۆ شكان
ئه‌ستێره‌ی سه‌حه‌ر
جوانه‌ئه‌سپی سپی خۆی تاودا
كه گوڵی لێوه‌كانی پشكووت
له ئاسمانه‌وه
ئه‌ستیره‌یێ
به‌سه‌رسامییه‌وه داڕژا
ده‌نگی خوێن
نه ئه‌ستێره‌ی به‌ربه‌یان بوو
نه مانگ
چاوی تۆ بوون
به چاوه‌كانم پێكه‌نین
نه شایی بوو ، نه ئاهه‌نگ
ده‌نگ و ئاوازی خوێنی من بوو
له‌ژێر پێی تۆدا
ئاوزنگی ده‌دا
نه باڵدارێ بوو
نه خه‌ون
سێبه‌ری تۆ بوو ڕۆیی
تا جارێكی دی دڵم
هه‌لا هه‌لاكا.
مۆته‌كه
زۆرایر میرزاییان
ئاسمان مووه‌كانم ڕاده‌كێشێ
زه‌مین خۆی به له‌شم هه‌ڵواسیوه
منیش په‌نا ده‌به‌مه به‌ر دڵی شه‌و، له هانام بێ
هاواری من
كه وه‌ك گڕی ئاگر كڵپه ده‌كا
یه‌كه‌م قرچه‌ی سووتان
له هه‌نییه‌ی سڕم ده‌چه‌قێ و
زمانی مه‌شخه‌ڵداری شه‌و
ڕێڕه‌وه ڕۆشنه‌كان ده‌لێسێته‌وه
به‌ڵام من خلۆر ده‌بمه‌وه
له ناو پێچی گه‌رده‌لوولدا خلۆر ده‌بمه‌وه
ده‌سته قوڕاویه‌كانیشم به ده‌م و چاومه‌وه گرتووه .
پاسه‌وان
ئارشاویر مه‌گردیچ
دێرزه‌مانێكه هه‌تاو
به چه‌كووشی په‌لكه‌زێڕینه‌ی ڕه‌نگینی
ئه‌شكه‌وتێكی بۆ هه‌ڵناوم
هه‌موو ماڵ وده‌وڵه‌تی من، به دیواری ئه‌شكه‌وته‌وه
چوار وێنه‌یه
چوار وێنه‌ی پارچه پارچه
خاك: برسی و گۆشه‌گیر
ئاو: به لێوی وشكهه‌ڵاتوو
ئاگر: به چاوی بێ ڕووناهی
(با)ی بریندار
له‌سه‌ر پێخه‌فدا كه‌وتوون
له ده‌روازه‌ی ئه‌شكه‌وته‌كه‌م
گوڵبه‌ڕۆژێ پاسه‌وانه و
له به‌رابه‌ر
هێرشی خۆر وه‌ستاوه .
* له ژماره 11 ی ئۆردیبه‌هه‌شتی 1349 ی
ئێرانی گۆڤاری (سخن) كراون به كوردی