ما 354 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم

 

کاتێک وڵاتانی یەکگرتوو هاتن

وەک لافاوێک بوون

تەقەیەک بیسترا

جیهان شڵەقێندرا

 

دەنیس ئۆڵسن

لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم

 

شەڕی دووهەمی جیهان

لە قوتابخانە دانیشتووم

بیر لە پۆڵەند دەکەمەوە

وانەی ئەمڕۆ زمانی نۆروێژییە

ئا، ئەوان شەڕیان دۆڕاند

 

بە میلیۆن خەڵک مردن

زۆربەیان جوولەکە بوون

ئێمە لامان وابوو

ئەڵمانییەکان ئیتر قەت ئێرە جێناهێڵن

 

کاتێک وڵاتانی یەکگرتوو هاتن

وەک لافاوێک بوون

تەقەیەک بیسترا

جیهان شڵەقێندرا

 

 

سێ

جاران سیان بووین؛

تۆ، من و ئەشق

ئیستایش بەردەوام سیانین؛

من، خەم و بێ تۆیی

 

دۆستی تۆ تا ئەبەد

من قەت ناتوانم موعجیزەبکەم

بەڵام دەمەوێ یارمەتیت بدەم

من بێ هەڵە نیم

بەڵام دەمەوێ بەرامبەر تۆ میهرەبان بم

من دەگریم

بەڵام دەتوانم یارمەتیدەرت بم

گرژ دەبم

بەڵام دەتوانم خاوەن دڵێکی میهرەبان و شاد بم

من قەت ناتوانم کامڵ بم

بەڵام دەتوانم تە ئەبەد هاوڕێت بم

گەڕان بۆ بابەت