هیوا کەریم مەلا

تــا تــوانــا لـه‌ گــه‌رووم دایـه‌، بـگـریـیـم...

بـۆ ئــه‌و جـۆگـه‌لانـه‌ی، نـه‌گـه‌یــشــــتـن

بـه‌ كـه‌نــاری ڕووبــاری ئـه‌ڤـــــــــــــــــــیـن

 

تــه‌قــه‌ڵــێـک لـه‌ جـوانـیی

 

هــــــــیـوا كـه‌ریـم مـه‌لا

                                                                                                          

كـاتـێـک

ده‌بـیـنـم (ده‌شـــــتـی)ی

بـه‌ سـه‌بـه‌تـه‌یـه‌ك ســـه‌ده‌فــه‌وه‌،

كۆڵان كـۆڵان، داڵان داڵان

هـه‌تـا هـێـزی گـیـانـی هـه‌یـه‌، هــوزار ئــاســــا:

ســه‌ده‌ف ســه‌ده‌ف ســـه‌ده‌ف...

لـه‌ گـه‌لـێـكـی پـێـنـج مـلـیـۆنـیی، پـێـنـجـی چـیی؟!

چــل مـلـیـۆنــیی، تـاك و تـه‌را

ئـاوڕێـكـی كـه‌ژاڵانـه‌، ده‌خــاتـه‌ نـاو دوو تـوێـی ژیــان...

تــــوام

تــا تــوانــا لـه‌ گــه‌رووم دایـه‌، بـگـریـیـم...

بـۆ ئــه‌و جـۆگـه‌لانـه‌ی، نـه‌گـه‌یــشــــتـن

بـه‌ كـه‌نــاری ڕووبــاری ئـه‌ڤـــــــــــــــــــیـن،

گــه‌ره‌كـــمـه‌

تــا ئـه‌ســـریـن لـه‌ چــاوم هـه‌بـێ، فـرمـێـســك

بـه‌و ده‌شــــــــــــــــــــــــــــــتـه‌دا بـڵاو بـكــه‌مـه‌وه‌،

بـۆ ئـه‌و جـووتــیــارانـه‌ی، بـاخـه‌كـانـیـان

ئـه‌ســـــــــــــــــــــــــــــپـارده‌ی تـه‌نـیــایی ده‌كـه‌ن،  

ده‌مــه‌وێ

تـــا گــوێـم، جـێـی هـه‌رفـێـكـی تـێـیـا ده‌مـێـنـێ

بـیـســـــــــــــپــێـرم بـه‌و ڕێــبـواره‌ی،

ڕێــگــا ده‌كـا بـه‌ نـووردووه‌ نــان

بــۆ ئـه‌زبـه‌ر كـــــــــــــردنــی ڕه‌نـگـه‌كــان،

پـێـتـڤـی

تــا كـه‌پــووم، قـودره‌تــی بـۆن كـردنـی هـه‌یـه‌

پــیـت پــیـت، بـڕگـه‌ بـڕگـه‌، گـرێ گـرێ، ووشـه‌ ووشـه‌،

پـه‌یـڤ پـه‌یـڤ، ڕســـتـه‌ ڕســتـه‌، دێــڕه‌كـان بـۆن بـكـه‌م،

پـێـویـســـتـه‌

تـــا زمـــانـم، تــاقـه‌تـی چـێـژی تـێـدایـه‌ و

عـیـشـــقـی تـێـدا زیــنــدووه‌،

خـاڵ خــاڵ، بــۆر بــۆر، وێـرگـوڵ وێـرگـوڵ،

پـرســیـار پــرســـیـار، ســه‌رســام ســه‌رســام

تــه‌قــه‌ڵــه‌كــانــی جـــوانــیی بـلـێـســـــــــــمــه‌وه‌...

 

 

گەڕان بۆ بابەت