ما 5786 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

تەمەن و حەقیقەت

بە هاتنی دونیای دیجیتاڵ چەند دیاردەی گرینگ هاتنە ئاراوە: یەکەم، لە مۆنۆپۆلی راگەیەنێرەکان رزگارمان بوو. واتە بۆ بڵاوکردنەوەی بابەت و هەواڵ و هەروەها وەرگرتنی زانیاری تەنیا چیدی وەک جاران چەند شوێنی سەرەکی دەوریان نەدەگێڕا؛ دووهەم، ئیتر تەنیا چەند شوێنی سەرەکی بەرهەمهێنەری حەقیقەت نەبوون تا بە زەبری هەیمەنە و دەسەڵاتی فیزیکیشیان بیسەپێنن و، رایگرن.

بە هاتنی دونیای دیجیتاڵ هەم مۆنۆپۆلیزم کۆتایی هات و ئەم تاک رەهەندبوونی حەقیقەت.

بەڵام دیاردەیەکی تریش سەری هەڵدا، ئەویش کورتبوونەوەی تەمەنی حەقیقەتەکان بوو. ئەگەر جاران حەقیقەتەکان دەیانتوانی رووبەرێکی زەمەنیی درێژ داگیرکەن، ئیستا ئەوە نەماوە. جاری وایە عومری حەقیقەتەکان تا ئێوارە بڕ ناکەن. بەم شێوەیە مرۆڤ لە سەردەمێکدا دەژی پڕ لە بزۆزی و پڕ لە جێگۆڕکێ.

ئەمە بووەتە هۆی تووڕەیی لە رادەبەدەری مۆنۆپۆلیستەکانی جاران (چ لە بواری راگەیەنێرەکان و چ لە بواری حەقیقەتدا). چیتر تۆمەتەکانیش فریایان ناکەوێ. ئاخر ئەوەندەی ئەوان خیانەت لە خۆیان دەکەن، کەسی تر لەوانی ناکا. جگە لەمە چونکە بۆ خۆشیان دەزانن خۆری حەقیقەتەکەیان تا ئێوارێ و داچوونی خۆر دەخوا، بۆیە زیاتر لە من و لە تۆ بە درێژایی هەر ئەو رۆژە خۆیان خیانەت لە حەقیقەتی خۆیان دەکەن.

باوەڕکردنی سەردەمی نوێ دژوارە. مرۆڤ کە تا هەنووکە دەیتوانی هەموو ژیانی لەگەڵ یەک حەقیقەت بژی، ئیستا ناچارە چاوشارکێ لە گەڵ ئەوانی تریش بکا. دابەشکردنی ژیانی کورتمان بە سەر حەقیقەتەکاندا یەکێک لە دژوارترین ئەرکەکانە.

سایتی قەڵەم ٩ مانگی شەشی ٢٠٢٠

 

 IT geek arbeider på datamaskiner, virtuell Arkivvektor (royaltyfri ...

گەڕان بۆ بابەت