ئاراس بێدەنگ
کە پیریش بوو
باڵی وەری
چەناگەی گەییە بەری
تەنیا تڕکەندنی بۆ مایەوە.
حیزبەکەی من
ئاراس بێدەنگ
حیزبەکەی من
یادی بەخێر
هەڵۆیەک بوو
بەرزەفڕی چنگ ئاگرین
لە ئاسماندا ساڵانی ساڵ
سوورایەوە.
کە پیریش بوو
باڵی وەری
چەناگەی گەییە بەری
تەنیا تڕکەندنی بۆ مایەوە.
هاوڕێیان!
دەققەیەک بێدەنگی!