ما 4371 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە فارسییەوە: بەیان رەزائی

لە شوێنێکی دیکەیش...

جەهەننەمێک پڕە لە پەرییە خەمینە دەریاییەکان

ئەو مەزرایانەی کوێرن و

ئەو زەمانانەی دوورن و

رۆژە بێ تیشکەکان

 

هاووڵاتیی جگەرسووتاوی من

مهران قرجە داغی

لە فارسییەوە: بەیان رەزائی

 

خەمین دەبم لە بێهوودەییە بێجووڵە نەبینراوەکان و

نازانم بنەمایان چییە

نازانم بۆچی هەمووان بێهوودە لە خەودان و نایبینن هاوار چەندە شوێنێکە بۆ بینین

ئیتر بۆچی کیشوەرێک پڕ بووە لە دێو و لەوێ ئاو رەشە...؟!

لە شوێنێکی دیکەیش...

جەهەننەمێک پڕە لە پەرییە خەمینە دەریاییەکان

ئەو مەزرایانەی کوێرن و

ئەو زەمانانەی دوورن و

رۆژە بێ تیشکەکان

بۆچی دارستانەکان پڕبوون لە مرۆڤەکان و

بۆچی ئیتر هاوین جوان نیە و

بۆچی پاییز... پاییز و... پاییز... و

بۆچی پاییز... ؟!

ئەمە وەرزی منە

وەک بڵێی خودی منە...

گەڕان بۆ بابەت