ما 4468 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

شەڕێکی بەردەوام

کانت دەیگوت بیرکردنەوە لە دوو شت بەردەوام بەتووش سەرسووڕمانییەوە دەکا: یەکەمیان ئەستێرەکانی بان سەری بوو و دووهەمیان یاسایی ئەخلاقی دەروونی. دەبێ بڵێین بەدەر لە سەرسووڕمان لە ئاست ئەو یاسایانەی وا دەتوانن بەم دووانە نەزم بدەن، هەر دووکیان لەم گوتەیەدا لەهەمان کات دا خاوەن مانایەکی جوانناسین.

شوبهاندنی دونیای ئەستێرەکان و دونیای ئەخلاق بەیەکتر، لە رووی جوانناسییەوە نزیک کردنەوە دونیای ئەخلاقە بە دونیای ئەستێرەکان کە جوانیان جوانییەکی ئاشکرایە لە کاتێکدا جوانیی دنیای ئەخلاق جوانییەکی ئاشکرا نیە.

کانت لە خۆوە ئەم شوبهاندنە بەکارنابات. چونکە ئەخلاق نە تەنیا دونیای مرۆڤ جواندەکا بەڵکو رەنگە تەنیا شتێک بێت کە مانای ئینسانی بە مرۆڤ دەدا. بە بێ ئەخلاق، مرۆڤ لە دونیای وەحش نزیک دەکەوێتەوە و بگرە بە هۆی توانا ئەقڵییەکانی دەتوانێ تەنانەت لە دونیای وەحش وەحشی تر دەربچێ.

بەڵام وەها نیە مرۆڤ بتوانێ بەردەوام سەداسەد ئەخلاقی بێت. چیرۆکی ژیانی مرۆڤ چیرۆکی نێوان بەئەخلاقی بوون لە لایەک و رەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی و گۆێڕایەڵی لە داوا غەریزییەکانیەتی لە لایەکی ترەوەیە.

زۆر جار بەرژەوەندییەکان و داوا غەریزییەکان سنوورە ئەخلاقییەکان دەبەزێنن. مرۆڤ بە جۆرێک بوونەوەری سەرگەردانی نێوان ئەم دووانەیە. هەتا ئاستی مرۆڤایەتیشی بچێتە سەرێ ئەوا ئەخلاقیشی بەرزتر دەبێ، یاخود هەتا ئاستی ئەخلاقی بچێتە سەرێ ئەوا مرۆڤایەتیشی بەرزتر دەبێ.

ئێمە ناچارین بە بەئەخلاقی بوون. هەرچەند ئەمە شەڕێکی بەردەوام و رۆژانەی مرۆڤە لە گەڵ خۆی بەدرێژایی ژیان.

 

سایتی قەڵەم، ٤ مانگی حەوتی ٢٠٢٠

 

 عکاسی از آسمان شب عکاسی ستاره - مهرانی کم -تکنیک های مختلفی وجود ...

گەڕان بۆ بابەت