ما 6047 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی

هەتاوی شاری ئێمە

ماڵەکەی بە کاتی رۆژئاوا بوون

دوور نەبوو!

لەم نزیکانە

هەر لە پشت ئەو کەنارە ئاوە بوو!

 

منداڵی و کۆڵانەکان

حسن بهبهانی

لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی

 

لەبیرتە؟

کۆڵانە قوڕاوییەکان

لەخەو هەستانی بەیانی!

کایەکان چەندە سادەبوون!

قوتابخانەت لەبیرە

لەنیوەی رێ باران هاتبوو

کتێبەکان تەڕ تەڕ

بای سارد

شووشەکانی قوتابخانە شکابوون!

شاری ئێمە کەناری ئاوی هەبوو

بەستێنی رووبار

هەتاوی شاری ئێمە

ماڵەکەی بە کاتی رۆژئاوا بوون

دوور نەبوو!

لەم نزیکانە

هەر لە پشت ئەو کەنارە ئاوە بوو!

شادیی شار

خەمەکەی

ئاسمانی پڕ ئەستێرەی

شەقامی پڕ لە مژی

پڕی بیرەوەری بوو

هاوڕێ تازەکەمان

رێگای قوتابخانەکەی

رۆیشتن بۆ ماڵەکەی

پاپۆڕێک لە ناو رووبار

بۆ ئێمە ئەم رێگایە

تەنیا رێگا نەبوو

هەستی چاک

هەستی شاعیرانە بوو!

 

 

 

گەڕان بۆ بابەت