ما 7871 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

هۆزان ئیسماعیل کەرەم

سەبازەکان ھەندێکیان مردن و ماچەکانیان جێھێشت 

ھەندێکی تریان تەنیا دلیان پێوە مابوو 

فریشتەو شەیتان تێکەل بوون 

کەس نەیدەزانی کێ نوێنەری خودایە

 

 

جەنگ و خودا و عیشق

 

ھۆزان ئێسماعیل کەرم

 

 

یەکێک ئاوی دەدا بە بریندارەکان   

یەکێک تەرمی کوڕەکەی لە باوەشدا بوو    

تەنیا فرمێسکی شک دەدی

باوکەکان بەسەرسوڕماوی دانیشبوون 

نەیاندەزانی بیر لەچی دەکەنەوە

ھەندێکیان لەخۆیان دەدا 

ھەندێکیتر دەستیان تا مانگ درێژدەکرد و 

بە گریانەوە داوی یارمەتیان لە خودا دەکرد

شار وێران بوو 

تەم و دوکەل ئاسمانی ئێرەی داپۆشیبوو 

خوێن لە سەر جادە رژابوو

کەس کەسی نەدەناسیەوە 

ھەندێک لە برسان دەمردن 

ھەندێک خۆیان بزردەکرد

دەتگووت رۆژی قیامەتە 

سەبازەکان ھەندێکیان مردن و ماچەکانیان جێھێشت 

ھەندێکی تریان تەنیا دلیان پێوە مابوو 

فریشتەو شەیتان تێکەل بوون 

کەس نەیدەزانی کێ نوێنەری خودایە

رۆژێکی رەش رەش بوو 

کەچی من لە ناوەندی ئەم ھەموو گوللەیە 

لەناوەندی ئەم ھەموو نەھامەتیە 

لەناوەندی ئەم ھەموو

سەربازو

شەیتان و

فریشتەو

خوداو

دایک و

باوکە

سەیری تۆ دەکەم لە رۆحم 

سات بەسات سەوزتر دەبی.

 

 

گەڕان بۆ بابەت