ما 1854 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

هاوڕێ نەهرۆ

ئەویش گوتی، حەز لە دەم و چاو و سیمات دەکەم، حەز لە لەش ولارت دەکەم. ئیدی خۆی و کچەکە لە رۆژانی دوایی هاتۆچووی یەکیان دەکرد بەڵام کچەکە حەزی لە سێکس نەبوو، کاتێک پیاوەکە کچەکەی دوواند کە بۆ چی حەزی لە سێکس نییە، کچەکە لە وەڵام دا گوتی من حەزم لە ئافرەتە، ئافرەت زیاتر سەرنج ڕاکێشە، بەڵام چی بکەم ئافرەتم دەست ناکەوێ.

 

 

سەبەتەی پیازەکە

هاوڕێ نەهرۆ

 

ئەو کابرایەکی بە تەمەن بوو، هەر لەسەرەتای لاویەتییەوە تیکەڵاو لە گەڵ خەلک ژیا بوو وەک ژیانیکی کولەکتیڤ، زیاتر پشتی بەخەڵک ئەبەست لەوەی پشت بەخۆی ببەستێ، بەڵام لەم ساڵانەی دوایی دا لە هەندەران بەتەنیا ژیانی دەگوزەراند. زۆر ئەزموونی ژیانی تەنیایی نەبوو، وەک پیویست نەیتوانی وردەکاری ژیانی رێک بخا. ئەوێ رۆژێ کچێکی ڤیتنامی  تەمەن چل وچوار ساڵ سەردانی کرد، کچەکە هەتا بڵی قشت و جوانە، بەڵام بەژنی کورتە، ئەوەندە رێکە بەژن کورتیەکەی پێوەی دیار نییە. سەرەتای ناسینی بۆ کچەکە بۆ ئەو شەوە دەگەرێتەوە کە لە باغچەکە پێکەوە قسەیان دەکرد، لە کاتێ هەڵوەستە کردن کچەکە سەیری ناوچاوی ئەکرد. ئەویش پێ وابوو ئەم کچە مەبەستی دڵداری یە، بەهەمان شێوە پیاوەکە چاو لە چاوی بڕی تا رادەیەک گوڵی دڵداری لە ناخی دا چەکەرەی کرد. رۆژێک کچەکە داوای لێکرد پیاسەیەک پێکەوە بکەن. دوای رۆیشتنێکی نێو سەعاتی لەسەر کورسیە دارینەکە دانیشتن لە پاڵ یەکەوە لەکاتێ دانیشتن پیاوەکە دەمی بردە پێشەوە روومەتی ماچ بکا، بەڵام کچەکە خۆی کێشایە دواوە. لە کاتی گەڕانەوە کچەکە پێگوت بۆ حەزم لێ دەکەی، یان بەواتایەکی تر حەز لە کوێم دەکەی؟ ئەویش گوتی، حەز لە دەم و چاو و سیمات دەکەم، حەز لە لەش ولارت دەکەم. ئیدی خۆی و کچەکە لە رۆژانی دوایی هاتۆچووی یەکیان دەکرد بەڵام کچەکە حەزی لە سێکس نەبوو، کاتێک پیاوەکە کچەکەی دوواند کە بۆ چی حەزی لە سێکس نییە، کچەکە لە وەڵام دا گوتی من حەزم لە ئافرەتە، ئافرەت زیاتر سەرنج ڕاکێشە، بەڵام چی بکەم ئافرەتم دەست ناکەوێ.

رۆژێکیان کچەکە سەردانی کرد و پێگوت حەز دەکەم شارەزای کەلتوورتان بم گوێ لە موزیکی میللەتەکەت ڕابگرم. ئەویش لە یوتوب گۆرانییەکی لەیلا فەریقی دۆزییەوەو وشەکانی بۆ روونکردەوە کە هەمووی باسی دڵداری بوو. کچەکە گوتی حەز دەکەم گوێم لە دەنگی گۆرانیبێژیکی پیاو بێ، ئەویش هەر لە یوتوب گۆرانییەکی زەکریای دۆزییەوە. کچەکە گوتی ئەو گۆرانی بێژە قۆزە. دواتر هاتنە سەر خواردن و شێوەی لێنانی. کچەکە گوتی چ کریدەرێک بەکار دەهێنێ؟ ئەویش چوار کیسەی کریدەری پێ نیشان دا، یەکەمیان بەهارات بوو، دووەمیان تۆزی بیبەر بوو، سێ یەمیان کەرکووم بوو، پێگووت کەرکووم بۆ روماتیزم باشە! چوارەمیان رازیانە بوو، کچەکە تامی هەندێکی کرد، رازیانەکەی پێ خۆش بوو. لەم میانە پیاوەکە گوتی بوتڵێکی ئۆزوم هەیە بۆ پێکێک ناخویتەوە. کچەکە دوای مینجە مینج کردن ڕازی بوو. کاتێ پێکەکەی هەڵدا دوای ماوەیەک ڕەنگی سورهەڵگەڕا و گوتی کە ئەلکول بخۆمەوە وام لێ دێت بەتایبەتی ڕێژەی ئەلکول لەنێو ئۆزو لەسەدا چڵ و شەشە! کچەکە گوتی ئۆزوکە تام ڕازیانە ئەدا. پیاوەکە لە وەڵام دا گوتی بەڵی ئۆزو ڕازیانەی تێ دەکەن، لە وڵاتی خۆمان پێ دەڵێن عارەق لە تورکیا پێ دەڵین رەکی لە یۆنانستانیش پێ دەڵین ئۆزو. کچەکە کەوتە پێشنیار کردن و خستنە رووی زیرەکی خۆی. گوتی بۆ چی ئەو کریدەرانە لە نێو کیسەی نایلون دان و کیسەکانیش دەمیان کراوەیە باشتر نییە بیخەیتە نێو بوتڵەوەو قەباغەکەی دانەی. پیاوەکە بە قسەی کرد. دوای چەند رۆژێک، چوار شووشەی بەتاڵی کافەی پەیدا کردو پاک شووشتنی و وشکی کردەوەو هەر شوشەیەک جۆرێ کریدەری تێ کرد و قەباغەکانی توند بەست. هەروا کچەکە سەیری سەرەوەی سەلاجەکەی کرد کیسەیەکی پیازی بینی. هاتە گۆ و گوتی بۆ چی ئەو پیازە لە نێو کیسەی نایلون دایە. پیاوەکە لە وەڵام دا گوتی ڕاست دەکەی هەرجارێ پیاز بکڕم سێ چوار دانەی لێ تێک دەچێ! کچەکە گوتی پیاز دەبێ هەوا بکێشی تا خراب نەبێ.

پیاوەکەش بریاری دا سەبەتەیەکی بچوک بۆ پیازەکە بکڕێ. لە گوگڵە گەڕا بۆ سەبەتە بۆ نموونە لە ئیروپریس و گڵاس ئوڵسون، لە گڵاس ئوڵسون دانەیەکی بەرچاو کەوت بە تێل دروست کرا بوو نرخەکەشی گونجاو بوو، پیاوەکە پێش ماوەیەک سەردانی هاورێیەکی کرد. هاورێیەکەی لەشارێک دەژیا سەعاتێ بەشەمەندەفەر لێ دوور بوو. کاتێ نانی نێوەرۆ ڕان و باڵی مریشکیان لەسەر هیتەری کارەبایی دەبرژاند لەگەڵیا زەلاتەو پیازیان هینا، پیازەکە سماقی پێوەی کرا بوو، پیازەکە زۆر بەتام بوو تیژیەکەی نەما بوو ئیدی لەم ولا پیاوەکە بریاری دا پیاز بەسماقەوە بخوا.

کە کچەکە باسی سەبەتەی دەکرد، پیاوەکە بیری مناڵی خۆی دەکرد کە دایکی جل وبەرگی پاک لە نێو سەبەتەیەکی قوڵ هەڵدەگرت، هەروا کاتێ ماڵیان لە گوند بوو، رووبارێک بە نێو گوندەکەیان دەهات، ئەو خەڵکەی سەبەتیان دەچنی، تولە داریان دەبڕی پێ وابوو داری بی بوو، دەیانپێچایەوەو لە نێو رووبارەکە بەردێکی قورسیان لەسەر دائەنا تا ئاو نەیبا. بەتایبەتی کاتی شەو، بۆ بەیانی هەڵیان دەگرتەوەو تولە دارەکان تێر ئاو ببون بەئاسانی دەیانچەماندەوە، پیاوەکە باسی کڕینی سەبەتە لای هاورێیەکەی کرد. ئەویش گوتی بۆ لە لوپە مارکت نایکڕی، لوپە مارکت بازاری شەممەو یەکشەممەیە لەم وڵاتە. پیاوەکە لە وەڵام دا گوتی نابینی پەتای کورونا بەچ شیوەیەکی ترسناک بڵابۆتەوە کەواتە لوپە مارکت بۆ ماوەیەک دوادەخرێ. هەروا گوتی ئەوێ رۆژێ لە فەیسبوک گوتاری دکتۆرێکم دەخوێندەوە تیایدا دەڵی بۆ ئەوەی لە کورونا دوور بێ هەموو رۆژێ سەڵکە پیازی بخۆ بە خاوی.

ئیدی خولیای کڕینی سەبەتە لە مێشکی پیاوەکەدا بوو. ئەوێ رۆژێ لەگەڵ کچە ڤیتنامیەکە رۆیشتن بۆ کتێبخانە. پیاوەکە لەبەشی عەرەبی کتێبێکی دکتۆرە نەوال سەعداویی هەڵبژارد، کۆمەڵی کورتە چیرۆک بوون، کچەکەش کتێبێکی هەڵبژارد دەربارەی پەروەردەی رووەک لە ماڵەوە. کاتێ لە کتێبخانە دەرچوون چاویان بە سندوقێکی سوور کەوت لە شیوەی شویسک، خەڵکی شتی زیادی خۆی لێ دائەنا وخەڵکێکی تر ئەوەی پیویستی بێ لێ ئەبا، کچەکە گوتی باسەردانی بکەین کە سەردانمان کرد، کچەکە بەچاوە تیژەکان سەبەتەیەکی چنراوی دەستی بینی و یەکسەر هەڵیگرتەوە گوتی ئەم سەبەتەیە بۆ هەڵگرتنەوەی پیاز باشە کە تۆ زۆر پیویستت پێ دەبێ.

سەبەتەکەمان هینا لەگەڵ کتیبەکان. هەر یەک چوو بۆ شوقەی خۆی بۆ خویندنەوە کتیبەکەی.

 

گەڕان بۆ بابەت