ما 2779 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

 

 

وەرگێڕانی لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم

رێکخرای جیهانیی کار لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە کە ژمارەی بێکارانی جیهان بەردەوام لە زیادبووندایە. گەر ئەم سەرنجە راست بێ، ئەوا لە ساڵی ٢٠١٩ دا زیاتر لە دووسەد میلیۆن کەس بێکار دەبن. "گای ریدەر" سەرۆکی ئەم رێکخراوەیە تەنانەت پێی وایە کە قەیرانی ئیش و کار زۆر لەمە خراپترە. ناوبراو پێی وایە بە هۆی قەیرانی دارایی جیهان کە لە ساڵی ٢٠٠٨دا دەستی پێکرد، ٦١ میلیۆن ئیش لە ئارادا نەماون و، بە گشتی بزربوونە. 

 

ژمارەی بێکاران لە جیهاندا روولەزیادبوونە

رێکخرای جیهانیی کار لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە کە ژمارەی بێکارانی جیهان بەردەوام لە زیادبووندایە. گەر ئەم سەرنجە راست بێ، ئەوا لە ساڵی ٢٠١٩ دا زیاتر لە دووسەد میلیۆن کەس بێکار دەبن. "گای ریدەر" سەرۆکی ئەم رێکخراوەیە تەنانەت پێی وایە کە قەیرانی ئیش و کار زۆر لەمە خراپترە. ناوبراو پێی وایە بە هۆی قەیرانی دارایی جیهان کە لە ساڵی ٢٠٠٨دا دەستی پێکرد، ٦١ میلیۆن ئیش لە ئارادا نەماون و، بە گشتی بزربوونە. قەیرانی ئابووری لە بەشێک لە وڵاتانی ئەورووپادا رۆڵی بەهێزیان هەیە لەم بێکارییەدا. هەرچەند لە ژاپۆن و ئامریکا کەمێک دۆخ باشتر بووە.

ئەو مرۆڤانەی وا تەمەنیان لە نێوان پانزدە و بیست و چوار ساڵاندایە بە شێوەیەکی بەهێز کەوتوونەتە بەر ئەم شەپۆلی بێکارییە. لە نێوان گەنجەکاندا لە سەدا سیانزە بێکارن و ئەم بێکارییە لە ناو ئەوانەیدا وا بە تەمەنترن، یەکجار زیاترە.

رێکخراوی نێونەتەوەیی کار پیی وایە وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت دۆخیان خراپتر دەبێ. ئەمە بە هۆی دابەزینی نرخی نەوتەوەیە. نرخی بێکاری لە وڵاتە گەورەکانی ئەورووپایشدا روو لە زیادبوون دەکا. لە ساڵی ٢٠١٧ رێژەی بێکاری لە فەڕانسە دەگاتە لە سەدا هەفدە و لە ئاڵمان دەبێ بە لە سەدا پێنج. سەرۆکی ئەم رێکخراوە نێونەتەوەییە پێی وایە گەشەی خراپی ئابووری رۆڵی لەم دیاردەیەدا هەیە و، بە گشتی ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی جیاوازیی نێوان هەژاران و دەوڵەمەندان روو لە زیادبوون بکات.

راپۆرتێک ئەوە نیشان دەدا کە لە سەدا یەکی جەماوەری سەر رووی زەمین لە ٢٠١٦ دا زیاتر لە نیوەی سەروەت و سامانی جیهانیان لە بەردەستدا دەبێ. "ئۆکسفام" کە رێکخراوێکی یارمەتیدەرە ئەم راپۆرتەی ئامادە کردووە. ئامریکا ئەو وڵاتەیە کە لە ساڵی ١٩٨٠ وە، جیاوازییەکان تێێدا یەکجار زیادی کردووە.

سندووقی نێونەتەوەیی دراو، پێی وایە ئابووریی جیهانی لە ٢٠١٥ بە رێژەی لە سەدا سێ و نیو لە گەشەدا دەبێ. ئەم رەقەمە لەم ماوەیەدا دابەزێنرا بە هۆی گەشەی ئابووریی لاوازتر لە وڵاتانی چین، رووسیا و ئەورووپا.

 

سەرچاوە: رۆژنامەی کلارتاڵە، بیستی یانوار

 

 

 

 

 

 

گەڕان بۆ بابەت