لە فارسییەوە: هاوڕێ نەهرۆ
تەنیا کەمێ،
نزیک دواهەناسەی
زۆر دوور نە لەرۆژی بوک گواستنەوە
یەکەمین ساتی ماچ.
شیعری لویز گلوک براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەمساڵ
وەرگێڕانی بۆ فارسی / فەریدە حەسەن زادە
وەرگێڕانی بۆ کوردی / هاورێ نەهرۆ
دان پیا ئەنێم
ڕاست نیە
ئەگەر بڵێم ترسم لە هیچ نییە
لە نەخۆشی و سەرشۆڕی ئەترسێم
وەک هەمووان، خەونم هەیە
بەڵام فێر بووم کە بیانشارمەوە
بۆ پاراستنی خۆم لە ئەمەک، هەموو بەختەوەری
سەرنج ڕاکێشە توڕەیی قەدەر
وەک خۆشکە بەدخۆوەکان
کە لەکۆتایی دا
جگە لە ئیرەیی، هیچ هەستێکیان بەرانبەر یەک نییە
خەون
شتێک بە تۆ دەڵێم، هەر رۆژەو مرۆڤەکان دەمرن
ئەمەش سەرەتایەکی ترە.
هەموو رۆژێ لە خانەی مردوو شۆران،
بێوەژنی نوێ لە دایک دەبن
خانەی هەتیوانی نوێ، ئەوان بێ دەنگ دەرواننە شوێنی دانیشتن
بە پەنچەکانیان کە تێک ئاڵاون
دەیانەوێ لەگەڵ دۆخی نوێ رەفتار بکەن.
دوایی کاتێ ناشتن دێت،
هەندێ جار ئەمە کەرەتی یەکەمە.
هەراسانن لە گریان
هەندێ جاریش تەماشا کردن.
نازانن چی بکەن تا کەسێک
لەبنا گوێیان بڵی وشەیەک بدوزنەوە بۆ ماڵئاوایی لە مردوو
یان مشتی خۆڵ فڕێ دەنە سەر دەمی کراوەی گۆڕ،
دوایی هەمووان دەڕۆن بۆ ماڵەوە،
کە لە ناکاو پڕ بوو لە قەرەباڵغی.
بێوەژنێکی توندوتوڵ و بەڕێز لەسەر تەختەکە دادەنیشێ
تا خەڵکانی تر بەریزێکی ئارام ورێک و پێک
یەک بە یەک لێ نزیک دەبنەوە،
هەندێ جاریش توقەی لەگەڵ دەکەن،
هەندێ جاریش لە باوەشی دەگرن.
بۆ هەر کەسێ قسەیەک دەدۆزێتەوە،
سوپاسیان دەکا بۆ تەشریف هینانیان.
لە دڵەوە ئارەزوو دەکا کە هەموویان بڕۆن.
حەزێکی نامۆی هەیە بگەرێتەوە گۆڕستان
بۆ ژووری بیمارستان.
دەزانێ کە مەحاڵە.
تەنیا کەمێ،
نزیک دوا هەناسەی
زۆر دوور نە لەرۆژی بوک گواستنەوە
یەکەمین ساتی ماچ .
زەنبەقی سپی
شەوان جاریکی دی سارد بوو،
وەک شەوانی سەرەتای بەهار، جاریکی دی ئارام گرتن.
ئاخۆ ئاخاوتن ئارامیت لێ دەشێوێنێ ؟
ئێستا تەنیاین، هیچ هۆیەک نییە بۆ بێ دەنگ بوون.
ئایا دەتوانی مانگی خەرمانە ببینی ؟
لەسەر باغەکە؟ ئەمە دوا جارە ئەیبینم.
بەهاران، کاتێ مانگ هەڵدێ، زەمانە نەمری دەنوێنێ.
سەمای نیوان ئەرزو ئاسمان لەسەر قوربانیان
هەڵوەرینی تۆی ئەسفەندان
لەخەڵکی ڕەنگ پەڕیو، سپی و سپی تر،
مانگ درەخشایەوە لەسەر درەختی ئەسپیندار
لە پێچی کۆڵانی باغەکان، لە نێوان درەختەکان
گەڵای یەکەمی نیرگسی زەرد
وەک زیو وایە لە ژێر تریفەی مانگ
لە هەمان کاتدا ئێمە نزیک کەوتین لە پایانی رێگا
کە ئیتر زۆر درەنگە بۆ ترسین
لەمەودوا گومان لە خۆم دەکەم
هەتا مانای کۆتایی بزانم.
تۆ، کە عاشقی پیاوی بووی-
دوای لێدانی یەکەم
ئاخۆ شادی بێ دەنگ دەستت دەکەوێ ؟
وەک ترس ؟
زەنبەقی زیوین
لە کۆتایی ڕەنجم دا
دەرگایەک بوو
لە سەرەوە، دەنگەکان، تەکانی لقی سنەوبەر
دوایی هیچ، خۆر نزمە
کوژاییەوە لەسەر زەمینی وشک
ترسناکە هۆشیار بوون
بەردەوام بوون
نیژراو لە خاکی تاریک.
ئەو کات هەموو شتی تەواو بوو،
بەڵڵایی کە لێ ترسای
گۆڕین بۆ روح و توانای قسە کردن نەبێ
لە ناکاو تەواو بوو
گۆڕ، چی دی تەنگ نەبوو
هەستی پاساریم هەبوو
ئەوانەی کەدەفڕن لە نێوان درەختی سەوز.
بۆ تۆ کە نایەتەوە یادت
ژیانی دوای مەرگ.
بۆ تۆ ئاشکرای دەکەم
جارێکی تر قسەم کرد،
هەر چی لە دونیای فەرامۆشی دێت.
بۆ سەرلە نوێ دوزینەوە دەنگێک کە دێ
فەوارەی بڵندی پڕ،
لە دڵی ژیانم دا
سێبەری شین لەسەر ئاوی نیلی
# زەنبەق گوڵیکی لە جۆری نیرگس
# ئەسفندان بەعەرەبی پێ دەڵین (قیقب )
١٣ / ١٠ / ٢٠٢٠