ما 4256 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

عبدالقادر ارسلان

 ئەو بیری چوو کە مانگانە بە ئاستەمێکی زۆر دەتوانێ چەند کتێبێک بۆخۆی بکڕی. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا هەر بەڕێگاوەبوو بۆ داوای هاومرادەکەی. لەپڕ فریشتەیەک لە ئاسمانەوە دابەزی، وتی بۆ کوێ دەڕۆی ڕیسوای دوو پێی کاسکێت دڕاو، تۆ بەتەمای خۆت و ئێمەش خەجاڵەت بکەی؟

 

زەماوەندی قەبر

عبدالقادر ارسلان

بەو هەمووە نەبوونیەی خۆیەوە چووە داوای دۆتێکی قەشەنگی گەردەن مرواری. وای گومان برد، بەهەشت لە سینگ و باڵای ئەو کچەدا کۆبۆتەوە. ئەو ڕۆژە بڕیاریدا بۆ یەکەم جار قاتێکی بەناوبانگی فەڕەنسی لەبەر بکات و بچێتە داوای ئەو شۆخە ڕەنگینە. ئەو لەخۆشی هاودەمە شیرینەکەی بیری چوو کە هێشتا درزەکانی دیواری ماڵەکەی وەكو شەبەقێکی ئیلاهی دەدرەوشێتەوە. ئەو بیری چوو کە مانگانە بە ئاستەمێکی زۆر دەتوانێ چەند کتێبێک بۆخۆی بکڕی. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا هەر بەڕێگاوەبوو بۆ داوای هاومرادەکەی. لەپڕ فریشتەیەک لە ئاسمانەوە دابەزی، وتی بۆ کوێ دەڕۆی ڕیسوای دوو پێی کاسکێت دڕاو، تۆ بەتەمای خۆت و ئێمەش خەجاڵەت بکەی؟ ئەی نازانی کیسەی خودا لە "قەیران"دایه. چۆن بتانژیەنێت، خۆ تۆش هیچ کارێکت نییە؟ لەودەمەدا فریشتەکە زەرفێکی بۆ بەجێ هێڵا و باڵەکانی بەرەو ئاسمان شەقاند. ئەویش، هێدی هێدی لە زەرفەکە نزیك دەبوویەوە، کە کردیەوە دوو فیشەک و دەمانچەیەکی ئەستێرەداری سووری تێدابوو "قەڵەڕەشەکە دەیگوت لەگەڵ تەقاندنی یەکەم فیشەک، گوێم لە ئاوازێکی دڵڕفێـن بوو."

گەڕان بۆ بابەت