ما 4018 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ئەوەی دەبێ رووبدات

چیرۆک گێڕانەوەی ئەوەیە روویداوەو ئەوەیە دەکرا رووبدات، بەڵام چیرۆک گێڕانەوەی ئەوەیشە وا دەبێ رووبدات. ئەوەی وا روویدا چیرۆکنووس زۆر دەستی تێوەرنادا، ئەوەی دەکرا رووبدات چیرۆکنووس تا رادەیەک دەستی تێوەردەدات و ئەوەی دەبێ رووبدات ئەوەیە وا چیرۆکنووس تەواو دەستی تێ وەردەدات.

کەواتە چیرۆک گێڕانەوەی ئیرادەی مرۆڤیشە. ئیرادەی مرۆڤەکانە کە لە رێگای چیرۆکنووسەوە بەرجەستە دەبێتەوە و حەزدەکا خۆی بهاوێتە ناو رووداوەکانەوە.

جا دەتوانین بڵێین چیرۆک بریتییە لە ئاوێتەبوونی رووداو و ئیرادە لە دەقدا. ئیرادەیەک کە مەرج نیە هەمیشە پوزەتیڤ بێت. لە راستیدا ئەم ئیرادەیە تەنیا تەعبیر لە خەونی چیرۆکنووس دەکا کە دەکرێ هەڵگری هەر چەشنە بارێکی ئەخلاقی یاخود بایەخدار بێت.

گەر چیرۆک شوێنی بەرجەستەبوونەوەی ئیرادەیش بێت ئەوا بەمانای هەوڵە بۆ دەستەمۆکردنی داهاتوو لە رێگای گێڕانەوەی تایبەتەوە. جا بۆ ئەوەی ئەم رەوتە زیاتر دەرفەتی هەبێ چیرۆکنووس دەتوانێ زیاتر خۆی ئاوێتەی ئەوەی بکات کە دەبێ رووبدات. لێرەوە فەنتازیا لە بەرگی تەواوی خۆیدا خۆی دەردەخا و ئەوەندە ملکەجی ئەوەی هەبوو و ئەوەی دەکرا هەبێ نابێ.

سایتی قەڵەم

٢٧ مانگی دەی ٢٠٢٠

گەڕان بۆ بابەت