لە نۆروێژییەوە کراوە بە کوردی
نا، مەرگ شاخە
کە بەفری فێنکی خۆی
بەسەر ئەو رێگایەدا دەبارێنێ
وا تۆ دووائێوارە تیایا رادەوەستی و
سەیری دووا تیشکی رۆژ دەکەی
ئەوەیکە ژیان چەندە جوان بوو.
مەرگ
هانس بیورلی
لە نۆروێژییەوە کراوە بە کوردی
مەرگ ئیزرائیل نییە
دوواهاواری شێتانەت
بە دەستە ترسناکەکانی بخنکێنێ
مەرگ ترس و مەڵەغان نیە
یان داوای شەیتان
سێبەری مانگیش نیە
بە دەوری گۆڕێکدا
نا، مەرگ شاخە
کە بەفری فێنکی خۆی
بەسەر ئەو رێگایەدا دەبارێنێ
وا تۆ دووائێوارە تیایا رادەوەستی و
سەیری دووا تیشکی رۆژ دەکەی
ئەوەیکە ژیان چەندە جوان بوو.