ژیروان دەرگەڵەیی
ئه‌گه‌ر زمانی هیند و ئه‌ورووپایی وه‌ك دیارده‌یه‌ك ته‌رخان بكه‌ین و هه‌میسان زمانی هیند و ئێرانی وه‌كوو لقێكی بنه‌ماڵه‌ی هیند و ئه‌وروپایی دابنپین ده‌توانین بڵێین زمانی كوردی به زمانێكی تایبه‌تی و سه‌ربه‌خۆی لقی ئێرانی له بنه‌ماڵه‌ی زمانه هیندو ئه‌رووپایه‌كان و له ده‌سته‌ی چه‌ند بەرهەمێک هەژماردەکرێت.
ئایا ڪورد نەتەوەیەڪی هیندو ئوروپیە؟یان زمانەڪەی؟
بێ گومان ئەگەر سەرنجێکی ڕاست و واقیع بین و هزری کۆمەڵایەتی بخەینە سەر مێژووی زمان و درووست بوونی نەتەوەی کوردی دور لە چاوی مێژووی نوسراوەی دەسەڵات و دوژمن بۆمان دەردەکەوێت کە زاراوەی ڪوردی نەتەوەی ڪوردی کورو ڪچ و مناڵ و پیرەژن و پیرەمێردی ڪوردی لە کوێ وە هاتوونە، چۆن ژیاوون چۆن بەرخودانیان کردووە،تا گەیشتن بە ڕۆژگاری ئەمرۆکەمان، بێ لەچاوی مێژووی نەوسراو.
مه‌به‌ست له‌و بابه‌ته شیکردنه‌وه‌ی زمانی ڪوردی و خوێندنه‌وه و به‌راوردێکی مێژوویی له سه‌ر زمانه که له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا، وێڕای کورته باسێک له مه‌ڕ زمان، زۆر به ڪورتی(و به خێراییه ڪی رێژەیی) سه‌رنج ده‌ده‌ینه سه‌ر پێوه‌ندی نێوان زمانی ڪوردی و به‌راورد کردن و پێکهه‌ڵکێشانی له ته‌ک ژێده‌ره دیرۆڪیه‌ڪان. دیاره پێویستە ئەو بابه‌ته ته نانەت له ئاستی وروژاندنی مه به ست و کردنەوی ئاسۆیەکی تایبەت و سەرەتایی هەڵسە نگاندنی بۆ بڪرێت.
نابێ له‌بیر بڪه‌ین ڪه ڪاریته و بنه‌مای چه‌مڪی شوناس له سه‌ر به‌ردی بناغه‌ی خود ناسی، یا خود، ناسینی ئه‌جزای پێڪهێنه‌ری ناسنامە داده‌مه‌زرێ، مادام ڪه به‌شه‌ڪانی ناوه‌رۆك داری به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌و دیارده‌یه نه‌ناسین و له باری گه‌شه‌پێدان و راهێنان کاری پێویستیان له سه‌ر نه‌کرێت له راستیدا ناسنامەیەیڪی شاردراوه سه‌روه‌ده‌ر نانێت، له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره سوورم ڪە دین و ئاینی ڪۆنی (میترایی و زه‌رده‌شتی) زمانی له‌مێژینه‌ی ڪوردین، ناسنامەی هەبوونی دیاریدەی گەلی ڪوردی ئارین دووپات دەڪاتەوە دیرۆڪی سه‌ره ڪی و ناسنامەو هەبوون و شوناسی ڪورد پێکدێنن، دیاره له ژێر پرۆسه‌ی خۆ ناسینی مێژوویی پێناسه کردن و دەرك پێکردنی حەقیقەتی ڪوردی و به‌شه‌ڪانی شوناسی ڪورد گرینگیه‌ڪی له راده‌به‌ده‌ری بۆ ڪورد هه‌یه، یه‌ك له‌و به‌شانه بریتی یه له زمانی ڪوردی.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڪە زمان به گشتی ده‌روازه‌ی چوونه ژوور، به جیهانی نه‌ته‌وه‌ڪانی تر پێناسە دەکرێت زمانی ڪوردی به‌شی جیانه‌ڪراوی شوناس و فه‌رهه‌نگی خه‌ڵڪی کورده.
زمان وه‌ك گرینگ‌ترین ئامراز و هۆی په‌یوه‌ندی و زانیاری وه‌رگرتن و زانیاری پێدان،به‌رده‌وام له‌گەل یەڪتری پێناسە دەکرێت هه‌روه‌ك ئاڵ‌و گۆڕ‌و ته‌بادوولی نێوان فه‌رهه‌نگ وڪلتووره‌کان له‌ئارا دایه، زمانیش ئه‌و قۆناغه تێپه‌ڕ ده‌کات، بێگومان هۆی زیندووبوونی زمانیش هه‌ر ئه‌وه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یڪه زمانی فه‌وتاو هیچ پێویستیه‌ڪی به و ڪه‌ره‌سه‌یه نی یه.
ئه‌وه‌ش روون ولە بەر چاوە ڪه‌زمان به‌سه‌به‌بی زه‌روره‌تی، په‌یوه‌ندی نێوان خه‌ڵکان، هاتۆته ئاراوه و له ماوه‌ی هه‌زاران ساڵ، به‌م جۆره‌ی ئێستای په‌ره‌ی سه‌ندووه. ئاشڪرایه هه‌ڵسوڪەوتی نێوان گه‌له‌ڪان له‌باری شه‌ڕ، فه‌رهه‌نگ، دین و ئایین، زانست و مامڵه‌ی ئابووری فەرهەنگ و ڕامیاری و ئایدۆڵۆژی ده‌بێته هۆی گۆڕانڪاری و گه‌شه‌کردنی دوو لایه‌نه‌ی زمانی خاوه‌ن گه‌له‌ڪان. زمان وه‌ك كۆمه‌ڵگا و به پێی پێشڕه‌وتی كۆمه‌ڵایه‌تی، قۆناغه‌كانی ژیان تپێه‌ڕ ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ته‌واوی به‌شه‌كانی زمان له‌گه‌ڵ تپێه‌ڕ بوونی ڪات، گه‌شه ده‌كات، په‌ره ده‌ستێنێت و یان به‌ره‌و نابووتی و مه‌رگ ده‌چێت. دیاره هۆی ئه‌وه‌ش ئه‌مه‌یه ڪە زمان وه‌كوو سیستمێكی دینامیڪی و هاوكات له ته‌ك بێژه‌رانی ده‌جووڵێته‌وه و پته‌وتر ده‌بێت؛ وه یان به‌ره‌و دامركان هه‌نگاو ده‌نێته‌وه. بە هەنگاو نان بەرەو ڕاستی مێژووی نەتەوەی کورد‌و زمانەکەی و زاراوەڪانی
ڪوردی.
به چاو خشاندنێڪی سووك به‌سه‌ر مێژوودا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌ڪه‌وێت ڪه زمانگه‌لی جۆراوجۆر وه‌كوو، زمانه‌كانی سۆمێری، ئاڤێستایی، زمانی گه‌لی ئازه‌ربایجان، ئاسیای بچووک و ناوه‌ندی، له رابردوودا، هیند و ئورووپایی بووه، به‌ڵام په‌لامار و هێرشی گه‌لی تورک زمان (نزیکه‌ی سه‌ده‌ی پێنجی زایین به‌ره‌و ئه‌ملا) بۆته هۆی فه‌وتان و تێداچوونی زمانه خۆییه‌کان.
ئه‌وه له لایه‌ن زمان‌ناسان و زانایان روون بۆته‌وه كه هیچ یه‌ك له زمانه‌كانی زیندووی ئێستای دنیای مرۆڤ، هه‌مبه‌ر زمانگه‌لی تر به‌رزتر و نێوه‌رۆكدارتر نییه، واته جیاوازی نێوان زمانه‌كان هیچ پێوه‌ندیه‌كی به پڕبارتر بوونی ئه‌و زمانه، وه یان كاكڵه و كه‌یفیه‌تی زمانه‌كانه‌وه، نییه، به‌ڵكوو بنه‌مای مه‌سه‌له‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر راده‌ی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رهه‌نگی و ئابووری، رامییاری و ڪلتوری.
ئه‌و دیارده‌یه‌ی ڪه به زمانی فه‌رهه‌نگی، فه‌لسه‌فی، دینی وه یان فه‌رمی ناودێر ده‌كرێت، به هیچ شێوه‌یه‌ك، زمانێكی پڕبارتر و بایه‌خدار و ده‌وڵه‌مه‌ندتر له زمانه‌كانی دیكه نییه، به‌ڵكوو ده‌سه‌ڵاتی سه‌نته‌ری و چڕكراوه‌یه كه به‌ڕای خه‌ڵك، بۆ پێڕه‌وی و په‌یڤین له‌و زمانه هان ده‌دات، یا خود ناچاریان ده‌كات. بۆ وێنه ده‌توانین ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ئیمپڕاتووری رووم، زمانی لاتینی له سه‌رانسه‌ری ناوه‌ندی خۆی به زۆره‌مڵی داسه‌پاند، ته‌نانه‌ت له‌سه‌رده‌می مه‌سیحیه‌ڪان به ناوی زمانی دین ناساندیان، به‌ڵام له ڪاتی ئێستادا هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌ماوه و له به‌ین چووه. ڪه وایه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ڪە ره‌واج و فه‌رمی بوونی زمانێڪی تایبه‌تی له‌مه‌ڕ گه‌له‌ڪانی تر، به هیچ شێوه‌یه‌ك به پڕ بار بوونی زاتی و تایبه‌تمه‌ندی ناوه‌رۆڪی زمانه ڪە لێكنادرێته‌وه، هه‌ر وه‌ك له پێشه‌وه باسمان لێ كرد، رۆڵی گرینگ و تایبه‌تی ئه‌م ڪه‌ره‌سه‌یه، به‌نده به ژماره‌ی قسه‌كه‌رانی ئه‌و زمانه و هه‌روه‌ها جه‌غزه و راده‌ی ده‌سه‌ڵاتی بێژه‌رانی زمانه‌كه، له بواری سیاسی، ئابوری، مه‌زه‌بی و ... له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش داڵده و پشتیوانی سیاسی و ئابوری كاریگه‌ریه‌كی قورسی هه‌یه، لکاو به‌وه‌ش، نرخ و بایه‌خی هه‌ر زمانێك به پێی راده‌ی ڪاریگه‌ری و رۆڵێكه، ڪه ئه‌و زمانه له بواری فه‌رهه‌نگی، دینی، فه‌لسه‌فه و جیهانبینی
خزمایه‌تی و په‌یوه‌ندی زمانه‌کان
له‌مێژووی رابردووی مرۆڤ، ئه‌فسانه‌ی برجی بابێل (له‌ئینجیلی عیسا ئاماژه‌ی پێدراوه) که وه‌ک هۆکاری سه‌ره‌کی لێک هه‌ڵاواردن و دابڕانی زمانه‌کان سه‌لمێندرابوو، راستیه‌کی مێژوویی زمان‌ناسی پشت راست ده‌کاته‌وه که، له لایه‌که‌وه دووربوونی خه‌ڵکانی هاوزمان، زاراوه‌وزمان گه‌لی جیاواز پێک دێنێت.
راستیه‌کی دیکه‌ش هه‌یه که هه‌رچی ده‌گه‌ڕێینه‌وه دواوه، خزمایه‌تی و لێک نزیکبوونی زمانه‌کانی یه‌ک بنه‌ماڵه زیاتر ده‌بێت؛ بۆ نموونه، نزیکایه‌تی زمانی فارسی کۆن له‌گه‌ڵ کوردی کۆن زۆر زیاتر و به‌رچاوتر له فارسی نوێ ده‌گه‌ڵ کوردی ئه‌وڕۆیه، هه‌میسان پپوه‌ندی و نزیکایه‌تی نێوان ئاڵمانی کۆن و زمانه‌کانی دیکه‌ی بنه‌ماڵه‌ی هیند و ئورووپایی گه‌لێک زه‌قتر و سه‌رنج راکێشتره تا لێڪچوون و په‌یوه‌ستی زمانی ئاڵمانی ئه‌وڕۆ به‌رامبه‌ر به زمانه‌کانی دیکه‌ی سه‌رده‌م.
باوه‌ڕی ئه‌فسانه‌ی بورجی بابێل تا نیوه‌ی سه‌ده‌ی هه‌ژده، له ره‌واج دابوو، به‌ڵام به دوای کاری زانستانه له‌مه‌ڕ زمانه‌کان، وێڕای ئه‌وه‌یکه ئه‌و چیرۆکه به‌تاڵ کرایه‌وه، هۆکاری سه‌ره‌کی و لۆژیکی جیاوازی زمانه‌کان که هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ریشه و بنه‌مایی زمانه‌که،
به‌هۆی داگیرکردنی هیندوستان له لایه‌ن ئینگلیسیه‌کان و تێکه‌ڵاوی پێکهاته‌ی نێوانیان (سه‌ده‌ی هه‌ژده) تاقمێک له رۆشنبیرانی ئینگلیسی سه‌رنجیان بۆ نووسراوه کۆنه‌کانی هیندی راکێشرا، ئه‌و نووسراوانه که به زمانی سانسکریتی وه‌به‌ر ده‌ستیان که‌وتبوو، نزیکایه‌تی و وێکچوونێکی زۆریان له‌گه‌ڵ زمانگه‌لی ئورووپایی کۆن هه‌بوو، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو به هۆی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی به‌رفراوانتر، به تایبه‌تی دوای به‌راورد کردنی سانسکریت له گه‌ڵ زمانی ئاڤێستایی و زمانه‌کانی پۆلی ئێرانی، به جارێک سه‌ریان سووڕما. ئه‌وه‌ش بوو به سه‌به‌بی تۆژینه‌ویه‌کی رێک و پێک و رێگه‌ی بۆ کاری زانستانه و ئاکادیمیکی ته‌خت و خۆش کرد.
تایبه‌تمه‌ندی زمانی کوردی شیرین.
ئه‌گه‌رچی به شێوه‌یه‌كی ئاڪادێمی و رێڪوپێك له‌سه‌ر زمانی ڪوردی و مێژووی زمانه‌ڪه‌مان ڪاری پپویست نه‌كراوه، به‌ڵام توێژینه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی زمانی زگماكی یا خود ریشه و ناسنامەیەتی زمانی نه‌ته‌وه‌ییمان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش زانیاری و ناسینی زمانه‌كه‌مان، ئه‌ركی پپویستی سه‌رشانی هه‌موو لایه‌كه. له ده‌سپێکی ته‌وه‌ری زمانی کوردی و به‌ر له‌هه‌موو شتێک، ئه‌م پرسیارانه‌مان بۆ قووت ده‌بنه‌وه که پێویسته له‌سه‌ریان بدوپێن، هه‌رچه‌ند بڕینی ئه‌و رێگه‌یه گه‌لێک دژواره و سنووری زمانی کوردی وا به ئاسانی ده‌سنیشان و دیار ناکرێت.
زمانی كوردی له چی و له كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟ ئاخۆ شوێن و خولگه‌یه‌کی بۆ سه‌رهه‌ڵدان هه‌بووه؟ ئایا زمانی كوردی زمانێكی سه‌ر به خۆیه؟ ئایا زمانی كوردی زاراوه و دیالێكتێكی ئاڵۆز و بێ قه‌واره‌ی زمانگه‌لی تر وه‌ك فارسی كۆن له‌ژمار دێت؟ ئایا بۆ مسۆگه‌ركردنی كۆن بوون و ره‌سه‌نایه‌تی زمانی كوردی هیچ به‌ڵگه و خوێندنه‌وه‌یه‌ك له ئارا دایه؟ یان ئه‌و زمانه له ئاسمانه‌وه به‌ربۆته‌وه؟ یان زمانی جن و دێوه زمه‌یه؟ و گه‌لێك پرسیاری تر..
دیاره ئێمه ده‌بێت ئاگادار بین كه تۆژینه‌وه و توێکاری له‌سه‌ر كه‌ره‌سه و مێژووی زمان، پرۆسه‌یه‌كی زۆر چه‌توون و گه‌لێك گرینگه، به‌ڵام ئه‌وه نابێته هۆی ئه‌مه كه واز له دراسه‌كان و لێكۆڵینه‌وه بێنین و به‌و شێوه‌یه ته‌مه‌ڵی و ناته‌وانی یا خود نه‌زانی خۆمان له ژێر لێڵ و سه‌خت بوونی ئه‌و رێگه و پێگه‌یه بشارینه‌وه، تا به‌م جۆره بۆ كه‌مته‌رخه‌می و نه‌زانی خۆمان ده‌لیل داتاشین. بۆ روون كردنه‌وه‌ی ئاخێزگا و شوناس و ره‌سه‌نایه‌تی زمانی كوردی ده‌توانین پشت به‌و خاڵه بنه‌ڕه‌تیانه ببه‌ستین:
پاشماوه و ئاسه‌واره دپرینه‌كان
په‌ڕتووك و تۆمار و كتێبه كۆنه‌كان
كتێبه مێژووییه كۆنه‌كان
ئاوڕدانه‌وه بۆ سه‌ر به‌رهه‌م و بۆچوونه‌كانی گه‌ڕۆك و رۆژهه‌ڵات ناسه‌كان ڪه‌ڵك وه‌رگرتن له زانستی زمانناسانی و لێڪسیکۆلۆژی له‌مه‌ڕ شیكردنه‌وه‌ی ریشه و ستروكتۆر و بنچینه‌ی زمانی كوردی مێژوو ناسه‌كان و پسپۆڕانی زانستی زمان،
شیکردنه‌وه‌ی ماک و ریشه‌ی ووشه‌کان له باری ئیتمۆلۆژی
بێشك نه‌ته‌وه‌ی كورد خاوه‌ن زمانی تایبه‌تیی و دێرینه‌ی خۆیه‌تی و هه‌زاران ساڵه به‌و زمانه ده‌په‌یڤی. ئاشكرایه، هه‌ر چه‌شنه باس و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی مێژووی زمانی كوردی په‌یوه‌ندیه‌كی نزیكی به چاوخشاندن و پێداچوونه‌وه‌یه‌كی ورد بینانه‌ی به مێژووی كورد و كوردستانه‌وه هه‌یه، هه‌ر بۆیه‌ش به پێویستیه‌كی سه‌ره‌كی ده‌زانین، پێش هه‌ر دوان و گریمانه‌یه‌ك سووكه ئاوڕێك بده‌ینه‌وه سه‌ر مێژووی كورد و جوگرافیای كوردستان و كورته باسێك له‌و باره‌وه بێنینه ئاراوه. هه‌ر چه‌نده، دنیای به‌ربڵاوی ئێمه‌ی مرۆڤ گه‌ل، گه‌لێك كۆنه و رابردوویه‌كی دێرین و نه‌زانراوی هه‌یه، به‌ڵام به لێكۆڵینه‌وه و تاوتوێ كردنی شتوومه‌ك و ئاسه‌واره‌كانی سروشتی و ناسروشتی، هه‌روه‌ها پشکنینی ئاسه‌وارناسی و گه‌ل ناسی، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش به‌راوردكردنی قاڵبی ئێسقانی بوونه‌وه‌ر و ئینسانه‌كانی دێرین و ته‌مه‌ن و شوێنیان، زانایان و پسپۆڕان به هێنانه ئارای گریمانه و به‌ڵگه و داكۆمێنت، زانیاریه‌كی به‌رچاویان وه‌ده‌س هێناوه و مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورد و ئاریه‌كانیش داگر و هه‌ڵگری ئه‌و شرۆڤه و بۆچوونه‌ی سه‌روو ده‌بێت.
به وته‌ی ده‌قه‌کانی ئا‌ڤێستا و به گوێره‌ی به‌ڵگه دۆزراوه‌کان و راده‌ربڕینی زانایانی مێژوو، له سه‌رده‌مێكی نه‌زانراو، نه‌ته‌وه‌ی ئاریاییه‌كان، له وڵاتێكی سارد و سه‌هۆڵبه‌ندانه‌وه، به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوین، واته كێوه‌كانی زاگرۆس كۆچیان كردووه. پاشان له داوێنی زاگرۆسه‌وه به‌ره‌و ده‌شت و بانی ئێران و گشت ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جه‌مسه‌ر و ناڤگه‌ی رووباره‌كانی دیجله و فوراته‌وه چه‌ندین كۆچی تریشیان بووه. به‌ره به‌ره له گۆڕه‌پانی مێزوپۆتامیادا له ژێر ناوی جیاواز بڵاو بونەتەوە به گشتی ده‌توانین هۆزه‌کانی کورد، که زۆربه‌ی هه‌ره زۆری زانایان و مێژووزانه‌کانی بیانی و خۆیی له سه‌ری ساغ بوونه‌ته‌وه و راکۆکی و یه‌کگرتوویان هه‌یه به‌م جۆره پۆلێن بکه‌ین. هۆزه‌کانی کورد بریتی بوون له حه‌وت هۆزی سه‌ره‌کی که له‌و نیشتمانه‌ی که به کوردستان ناوزه‌د ده‌کرێ بڵاوبوونه‌ته‌وه.
میتانی سیره‌تی یان کورتی به‌مانای دڕنده و ئازاردانی خه‌ڵکی ناویان ده‌رکردوه له زمانی هه‌ورامی دا سیره‌ت واته دڕك. کاردۆخی یان کاری گوتی و هۆری سۆبارتۆ یان کاسی ومەد.
زمان‌ناسان، زمانی ئه‌و هۆز و گه‌له ئاریاییانه كه به‌ره‌و مێزوپوتامیا و ئورووپا كۆچیان كردووه، به بنه‌ماڵه‌ی هیند و ئورووپایی ناودێر ده‌كه‌ن. له که‌واندا پپویسته بڵێین که، زمانی هیند ئه‌ورووپایی خۆی له خۆیدا زمانێكی تایبه‌ت و زاراوه‌یه‌كی پوخت و تاك و سه‌ربه‌خۆ نییه، به‌ڵكوو هه‌موو ئه‌و زمان و زاراوه‌گه‌له كه له وڵاتانی ئێران، هیند، ئورووپا و... قسه‌یان پێ ده‌كرێت به بنه‌ماڵه‌ی، هیند و ئه‌ورووپایی ده‌ناسن، ده‌گونجێ بڵێین، بنزمان و دایكی گشت زمانی ئاریایه‌كان له قه‌ڵه‌م دراوه. توماس یۆنگ زمانی بنچینه‌یی و دایكی له ژێر ناوی هیند و ئورووپایی ده‌سنیشان كردووه، پاشان هه‌موو ئه‌و خه‌ڵك و نه‌ته‌وه‌یانه‌ی كه به زمانی هیند و ئه‌ورووپایی قسه‌یان ده‌كرد به ئاریایی ناوزه‌نگی کردوون.
ئه‌گه‌ر زمانی هیند و ئه‌ورووپایی وه‌ك دیارده‌یه‌ك ته‌رخان بكه‌ین و هه‌میسان زمانی هیند و ئێرانی وه‌كوو لقێكی بنه‌ماڵه‌ی هیند و ئه‌وروپایی دابنپین ده‌توانین بڵێین زمانی كوردی به زمانێكی تایبه‌تی و سه‌ربه‌خۆی لقی ئێرانی له بنه‌ماڵه‌ی زمانه هیند و ئه‌رووپایه‌كان و له ده‌سته‌ی چه‌ند بەرهەمێک هەژمار دەکرێت شایه‌د خاڵی ئه‌و راده‌ربڕینه‌ش کۆمه‌ڵێک خوێندنه‌وه و به‌ڵگه‌یه که له‌و بابه‌ته‌دا به‌شێوەی خواروو له‌سه‌ری ده‌دوێین.
پڕ ئاشکرایه، به هۆی تێپه‌ڕ بوونی کات و جودایی نێوان نیشته‌جێیه‌کانیان و، هه‌روه‌ها نه‌بوونی هاتوچۆ له مابه‌ینیان و به‌رینایی ولآته‌کانیان، جیاوازی و دژایه‌تی رواڵه‌تی نێوان ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی پێک هێناوه، بۆیه گه‌زافه نابێت ئه‌گه‌ر بگوترێ زمانی دایکی واته دایکی زمانی هیند و ئورووپایی زمانی کوردی کۆنه
له نێوان بنه‌ماڵه‌ی زمانی هیند و ئورووپایی‌دا، زمانی کوردی کۆن (ئاڤێستایی) وه‌ک تاکه زمانێکی کۆن ڪە دە دره‌وشێته‌وه.
کۆنترین زمانی ئاخافتن و نووسینی ده‌شتی ئێران و خاڪی ئێران، زمانی ئاڤێستایی یا خود مادی ڪۆن بووه، هه‌ر ئه‌و زمانه ڪه راسته‌وخۆ زمانی مادی و زمانی ڪوردیەئه‌وڕۆی لێ به‌رهه‌م هاتووه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌موو زمانه‌کانی ئاریایی ئێران و گشت دیالێکت و زاراوه‌ڪانی، زمانی ئاڤێستایی و مادی ڪۆنه.لیرەدە ئەو چەمڪە هەڵەیە ڪە دەڵێت ڪورد نەتەویەڪی هیند وئوروپیە لە ئوروپا‌و هیندەوە ڕویان لە ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست ڪردووە بەڵڪو ڪورد و زمانەڪۆنەڪەی شایەد حالی ڪۆنترین نەتەوەی ئارین لە خۆرهەڵاتی ناوین دا ڪە بە وڵاتی ڕۆژ و ئاگر ناوزەندە دەڪرێت، ڪوردو زمانەڪەشی هەڵقوڵاوی ئەم خاڪەن.