ما 5739 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

و: نه ژاد عزیزسورمێ

پێكی مانگ

كە گوێ‌ لە شكاتی عاشقان دەگرێ ‌

پێكی خۆر لە سڕەی سەرمای شوباتدا

پێكی ئەو هەسارانەی

هەر لە تەقینەوەی یەكەمەوە دەگرمێنن.

 

 

پێک

فازڵ عەززاوی

و: نه ژاد عزیزسورمێ

 

هەرچەندە من، مەست و خەمبارم و

توانای پەیڤینم نییە

دەستوورم پێ‌ بدەن بۆ دواجار

پیاڵە بەرزكەمەوە و بخۆمەوە:

 

پێكی ئەو كوێرەی لە تاریكیدا دەبینێ‌

پێكی ئەو لاڵەی لەسەرچیا، لەگەڵ خوادا دەئاخڤێ‌

پێكی ئەو كەڕەی گوێ‌ لە مۆسیقای ئەبەدیەت دەگرێ‌

پێكی ئەو شاعیرەی ئاگر لە خوداوەند دەدزێ‌

پێكی خوا، كە جاری دادێ‌ دونیایەكی چاكتر دروست دەكا

پێكی شەیتان كە گرەو دەدۆڕێنێ‌ و دەگەڕێتەوە دۆزەخ

پێكی دایك كە بە هەشتی لەژێر پێدایە.

پێكی ئەو برادەرەی

گەر كەڵەشێر سێ‌ جارانیش بخوێنێ‌ خۆیمان لێ‌ نەبان ناكا

پێكی شەیتان كە واسواسی ناخاتە دڵی خەڵكی

پێكی ئەو سێدارەیەی

سەر بۆ لەسێدارەدراو دادەنوێنێ‌

پێكی ئەو جەللادەی  

خۆی دەداتە بەر قامچییان!

پێكی ئەو قوربانییەی،

لە ئازار و ئەشكەنجەی خۆی ڕادەپەڕێ‌

پێكی ئەو پاسارییەی قەفەزی بەجێ‌ دێڵێ‌

پێكی تاراوگە ، كە ورەی پێ‌ بەرنەداین

پێكی ئەو نیشتمانەی ڕووباری بە بندا دەڕۆن

پێكی ئازادی تا هەتایێ.

پێكی دونیای مڵكی هەمووان

پێكی ئەو حوكمدارانەی لە مۆزەخانان

بە پاسەوان دایاندەمەزرێنین!

پێكی ئەو درەختەی  

ڕەگی لە قووڵایی خاك دایە

پێكی مانگ

كە گوێ‌ لە شكاتی عاشقان دەگرێ

پێكی خۆر لە سڕەی سەرمای شوباتدا

پێكی ئەو هەسارانەی

هەر لە تەقینەوەی یەكەمەوە دەگرمێنن.

پێكی بەهەشتی سەرزەمین

پێكی دۆزەخ

كە دەرگای بە چیمەنتۆ دادەخەین

پێكی ڕابردوو ، بیرەوەریەكانیمان بۆ دەگێڕێتەوە

پێكی ئێستا وەك ڕووبارێ‌

لە شەقامان هەڵدەقوڵێ

پێكی ئەو ئایندەیەی

بێ‌ پەیژە  

بۆی

سەردەكەوین

پێكی ئەو ژیانە كورتە جوانە.

 

 

* لە كۆشیعری (فراشة فی طریقها الی النار )ـەوە – بڵاوكردنه‌وه‌ی

   دەزگای  (المدی) ، چاپی یەكەم – 1998 كراوە بە كوردی.

 

 

گەڕان بۆ بابەت