رۆسته‌م ئاغاله
ماتی و داماوی سیمای ئه‌و پۆرتریته هه‌نده پر له ئازار‌و غه‌م و ره‌نجه‌رۆیییه، یه‌ك نۆزیش هیوای لێ به‌دی ناكرێت. هه‌ستی دڵه‌راوكێ و ناهاوتابوونی ده‌روونی و بێپاره‌یی و و مایه‌پووچی و بێ سه‌رمایه‌یی و ته‌نیاییی لێده‌خوێندرێته‌وه.
خوێندنەوەی جەستەو دەروون لەوێنەێکدا
-------------------------------------------
له كاتێكدا خوێندنه‌وه و راڤه‌كاری بۆ تاكه فۆتۆیه‌كی كه‌سایه‌تیی شاعیرێكی وه‌ك (هێمنی موكریانی) ده‌كه‌م، بێبه‌شم له زانیاری، وه‌ك نه‌زانینی كات و شوێنی فۆتۆكه وناوی وێنه‌گرو و ته‌مه‌نی فیگه‌ره‌كه، كه‌سایه‌تی و هۆكاری دروستبونی گرته‌كه و باری ده‌ستكردی و رێكه‌وت له گرته‌كه چیه !
به‌ڵام نه‌بونی ئه‌و زانیاریانه نابنه هۆكار تاكو ده‌ست بۆ شیكارییه‌كه نه‌به‌م. بێگومان به بوونیان كاره‌كه‌م په‌سندتر و به پشتتر ده‌بوو . زمانی جه‌سته و شێوه ، كارێكی وردی ده‌روونی و خودی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌رییه و قووڵبونه‌وه‌ی ده‌وێ بۆ خوێندنه‌وه‌ی زمانی جه‌سته‌ی كه‌سایه‌تییه‌كه.
پۆرترێتی فۆتۆی شاعیر:
روخسارێكی خامۆش و غه‌مبار و بێ هێز و هه‌ژارانه و بێ زه‌رده‌خه‌نه، ده‌روانێته به‌رانبه‌ر به ئاوایی گوندێكی قوری ساده‌ی نیشتمان. وا مه‌زه‌نده ده‌كه‌م ته‌مه‌نی پۆرتریته‌كه - فیوگه‌ره‌كه له حه‌فتا ساڵی به‌ره‌و سه‌ر بێت و وێنه‌گر گۆشه‌ی گرته‌كه‌ی به‌رنبه‌ر به شاعیره‌و له‌به‌ر ده‌می دانیشتوه و له ئاستی ژێر چاو گرته‌كه‌ی گرتووه تۆنی فۆتۆكه‌ش له فلمی حەفتاکان ده‌چی. لێره‌د ا زانیاریی ته‌كنه‌لۆجی جۆری كامیره‌و فۆتۆكه‌و وێنه‌گره‌كه زۆر پێویست بوون.
هێمن راوه‌ستاوی نیو گوندێکی کۆتای حەفتاکانە چ له كوردستانی رۆژهه‌ڵات َ یا باشور وه‌ستاوه و به شێوه‌یه‌كی خۆرسك، له كژی زستاندایه‌و و ده‌وروبه‌ریشی شاعیر چۆله‌و زۆر بێتاقه‌تی و بێهیز لار بۆته‌وه و سه‌رمایه‌تی و ده‌ستێكی له ناو گیرفانی قه‌مسه‌له كۆن و سایز بجوكه‌كه‌ی ناوه. دوور نییه هی خۆی نه‌بێت و پێنادابێت له‌به‌ر سارد‌و سه‌رما. له پۆشاكی كۆنه‌ی باله‌ی ئه‌وروپایی ده‌چێ، بۆ هاوكاری ناردرابێ بۆ هه‌ژاران و شۆرشگێرانی ئه‌و كاته. بۆیه له‌وه ده‌چێ به خۆیه‌وه سێ كه‌سی تر له‌به‌ركردبێ و دوا كه‌س هێمنی شاعیره بێ َ له‌به‌ری بكات. ئه‌و ده‌ستنانه گیرفانه‌شی نیشانه‌ی ته‌نیایی و دڵه‌راوكێن.
هێمن پیاوێكی باڵا به‌رز بووه، ئه‌و جۆره قه‌مسه‌لانه بۆئه‌و نه‌گونجاون. یه‌ك له‌و شته نا هارمۆنی و بێهاوتایانه، هاوسه‌نگی (توازن)ی ئه‌و جاكه‌ت با قه‌مسه‌لی به‌ریه‌تی له‌گه‌ڵ كورته‌ك و شه‌رواڵه‌كه‌یدا، وه‌ك به ناجاری له‌به‌ر سه‌رما وه‌رز و ساردی له‌به‌ری كردبێ، نه‌گونجاوه له‌گه‌ل شه‌رواڵ و كورته‌كه‌كه‌ی. قه‌مسه‌له‌كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆن و چلكنه تۆ نازانی ره‌نگی خۆی خۆی شینه، یا بۆره؟ یان چییه. زنجیرداره به‌ڵام بێكه‌ڵك بووه یه‌ك قۆپچه‌ی پێوه نه‌ماوه, ئه‌و شێوه فاشیۆنه گه‌نجانه‌یه له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی ئه‌و و كه‌سایه‌تیی سه‌رووی ته‌مه‌ن حه‌فتا ساڵیی ئه‌ودا نایه‌ته‌وه یه‌ك. فۆتۆی هێمن هه‌یه له ساڵانی حه‌فتاو دوو و سه‌رووتر گرتوونی. پاڵتۆیه‌كی ئاودامه‌نی درێژی به قات و كه‌ره‌واته‌وه، له كه‌سایه‌تی سه‌رمایه‌دارێك ده‌چێ و پێچه‌وانه‌ی ئه‌و فۆتۆیه‌یه, كه وا باسی ده‌كه‌ین. ده‌ستخستنیشی له‌ناو گیرفانی قه‌مسه‌لۆكه‌كه‌ی و وه‌ستانێكی بێباكانه و سه‌ربڵند و روخساری خامناك (ده ڵێی پیره‌مه‌گروونه)، وا خامۆش و غه‌مگینه، جلكن و برسی، ناسنامه‌ی سیفی كه‌سایه‌تیی شاعیرمان پێ ده‌ناسێنێت.
هه‌روه‌ك خۆی له شیعره‌كانی خۆی وا ده‌بینێت.
وه‌ك: بولبولی باڵشكاو.
وه‌ك: تاكه‌داری ته‌ریكی بێ ئاو.
وه‌ك: چله رێحانی دوره دێراو.
ماتی و داماوی سیمای ئه‌و پۆرتریته هه‌نده پر له ئازار‌و غه‌م و ره‌نجه‌رۆیییه، یه‌ك نۆزیش هیوای لێ به‌دی ناكرێت. هه‌ستی دڵه‌راوكێ و ناهاوتابوونی ده‌روونی و بێپاره‌یی و و مایه‌پووچی و بێ سه‌رمایه‌یی و ته‌نیاییی لێده‌خوێندرێته‌وه. تێكه‌ڵبوونی ریش و سمێڵ و قژی سپیی ده‌روێشانه‌ی هینده جوان و دێوانانه‌ی، رێك ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌یه، كه خۆی خۆی باس ده‌كات له نێو شعره‌كانیدا، زنجیری قه‌مسه‌له‌كه‌ی تیك چووه یه‌ك قۆپچه‌ی داخراوه له‌وه‌ش ده‌جێ یه‌ك دانه‌ی پێوه مابێ ، ئه‌و چه‌ند گوزارشته‌ی هێمنی شاعیر رێك خویندنه‌وه‌ی ئه‌و فۆتۆیه‌ی خۆیه‌تی زۆر به راستگۆی گوزارشتی كردووه له ژیان و كه‌ساتیی خۆی، له بینینه‌وه‌ی خۆی له ناودرونیخه‌ڵكدا. ئه‌گه‌ر ئه شیعرانه‌ی له‌باره‌ی ژیانی خۆی و ده‌رووننیشی نه نوسیایه، له‌و فۆتۆیه‌وه ده‌مانزانی چه‌ند پیاوێكی حه‌سره‌تكێش و ره‌نجه‌رۆ بووه . له ماڵی خۆیدا ئاواره‌ی ماڵی خۆی بووه.
گرته‌ی وێنه‌كه‌ی ده‌چێته‌خانه‌ی نیوه مۆدێله‌وه . مۆدێلی ته‌واو نییه، تا نێو باڵایه‌تی، تا بزانین پێلاوه‌كه‌ی چ مۆدێلیكی برانده. بێگومان پێڵاوه‌كه‌ی لاستیكه ره‌شه‌كه‌یه. یا پاته‌یه‌كی شرو دره . بێگومان به‌گوێره‌ی پۆشاكه‌كانی ئه‌وبێت، ئه‌وا پێلاوه‌كه‌ی به قورو ولیته‌وه‌یه، و هارمۆنیایه له‌گه‌ڵ فاشیۆن و باری ژیان و ژینكه‌ی هه‌ژارانه‌ی شاعیره‌كه . وه‌كی ده‌لێ:
بول بولی باڵ شكاوی وه‌ختی گوڵم
هه‌ر شه‌پۆلان ده‌دا دلی ناكامم
كونجی جێژواانی چۆڵ و خامۆشم
سێبه‌ری نازانینی ره‌شپۆشم
كێلی گۆری شه‌هیدی گومناوم
تاكه‌داری ته‌ریكی بی ئاوم
ده‌فته‌ری شاعیری بێ ناوم
كونی گیراوی كۆنه شمشاڵم
خه‌وی ئاڵۆز و خاته‌نی تاوم
چڵه رێحانی دوره دێراوم
سازی ناسازی هه‌ڵسپێراوم
تكه‌ی ئاوه‌نكی سه‌ر گه‌لای زه‌ردم
خه‌سته و ده‌رده‌دار خه‌ریكی ده‌ردم
شاعیر پیرو بێنازه‌و له‌وه ده‌جێ مانگێك بێت خۆی نه‌شۆردبێت . روخساری شاعیر له ئه‌كته‌ره سینه‌مایه جیهانیه‌كان ده‌چێ وه‌ك شۆن كۆری - رلیخاندرو جودوروفسكی – و عومه‌ر شه‌ریف و یا وا هه‌ست ده‌كه‌ی ئه‌وه شاعیر رۆلێكی سینه‌مای ده‌بینێ و ده‌ژی له ئاواییی گوندێكی هه‌ژارو دواكه‌وتووی كوردستاندا. ئه‌و دیمه‌نه تراجیدیایه‌ی شاعیره هه‌ژاره‌كه‌مان به‌ناو گوندێكدا ده‌روا به توره‌یی و بێزاری قژێكی سپی درێژ بێخزمه‌ت و چه‌و رو جلكن، له دێوانه‌یه‌كی بێنازی عومه‌ری خیام ده‌چێ ، كه‌چی شاعیر به‌راستی خۆیه‌تی وساتی ژیانی راسته‌قینه‌یه‌تی به‌بێ‌َ نواندن و نواندنی كه‌سایه‌تییه‌كی تر . خۆی بووه‌ته ڤیگه رو كاركته‌ری زیندووی سه‌ر زه‌وی ناو شیعره‌كانی وه‌كی ده‌لێ:
قه‌ت له دنیادا نه‌بوو بێجگه له ناخۆشی به‌شم
مات و داماو په‌شێو و بێكه‌س و چاره‌ره‌شم
سه‌رده‌مێك ئاواره بووم و ماوه‌یه‌كیش دربه‌ده‌ر
نه‌مدی رووی ئاسوده‌ییی هه‌ر تووشی گێره‌و قه‌رقه‌شم
هیچ شاعیر‌و نوسه‌رێكی كوردم به دۆكیومێنتاری نه‌بینیوه، هێنده‌ی فۆتۆكه‌ی هێمن راست و سۆزم راكێشێ.
سەرچاوە: ئاوێنە