ما 847 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

سەباح رەنجدەر

جارێكی تر دەردەكەوم و بەرهەوا دەكەومەوە

من بەناو دڵسۆزییەك كە هەمە تێدەپەڕم و دەچمە ئەنوای

تا هەست بە ئاوێنەی بەرانبەر بكەم

 

ڕێژەن

سه‌باح ڕه‌نجده‌ر

 

ئاشنای هەموو پیتەكانی هێمای چاوبووم

دڵم گەلێك ئارامە و هەستەكانم كەوتوونەتە خەونبینین

پشوویەك بە ئەسپەكەم دەدەم و ئەو شادییە دەدرەوشێنمەوە

فرمێسكی بەتاسە گەیشتن بە ڕوومەتەكانمەوە ببینن

بەهیوام ڕۆژێك لە زەنگ و دەفی فرمێسكەكانمدا

من لەخودا و خودا لەمندا شەڕ بكەین

سوپەری بەرگری بشكێ و یەك یەكمان شەهید بكەین

باوەشێنە حەسیرەكەم لەسەر بەردێكی بەهرەمەند دادەنێم

گۆزەیەك شەرابی قەرد وەردەگرمەوە

دەستنوێژ دەشۆم و ڕۆژووی پێ دەشكێنم

خەیاڵم بۆ هەموو شوێنێك دەڕوا

لە هەموو شوێنێكیش دێتەوە

ئاهەنگ بۆ ئەو گوڵانە دەگێڕم

بەهار پشكووتنی دواخستوون

هێزی پشكووتنیش میوانی وەختە

پرسیارێكم لەبەردەم باڵندەیەكی مه‌له‌وان

یادەوەری لەدەست نەداوە

جارێكی تر دەردەكەوم و بەرهەوا دەكەومەوە

من بەناو دڵسۆزییەك كە هەمە تێدەپەڕم و دەچمە ئەنوای

تا هەست بە ئاوێنەی بەرانبەر بكەم

ئەمیش بەناو مندا دێتەوە و دیارییەكانی دەگەیەنێ

شەو و ڕۆژ لە جوانی بەدی هاتووە و بەدەستی دەهێنین

چاوەڕوانییەكی زۆری ویست تا مرۆڤ هاتە ناو ئاوێنە

بە دەستی بە نێرگزەوە لەگەڵی دوام

 

 

گەڕان بۆ بابەت