ما 6461 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ئاسۆ سەعید

دەمەوێ  لەسبەی ڕا

هاوڕێیەکی زێدە باش بم

لەگەڵیدا

کاتیەتی

لەزیندای سنگم قوتاری کەم

دەستی بگرم

لەبەرزییەوە

فێری فڕینی کەم

شیعرێک لە 'ئاسۆ سەعید'ەوە

 

دەمەوێ

دڵە وردو خاشەکەی خۆم کۆکەمەوە و

ڕۆحێکی تازە

بکەم بەبەریدا

دەمەوێ  لەسبەی ڕا

هاوڕێیەکی زێدە باش بم

لەگەڵیدا

کاتیەتی

لەزیندای سنگم قوتاری کەم

دەستی بگرم

لەبەرزییەوە

فێری فڕینی کەم

فڕین لەبەرزیدا .

دەمەوێ لەنزیکەوە

گوێ لەدڵی خۆم بگرم

چواردیواری کولتوری باو تێکشکێم

خۆم ڕەها کەم

لەزۆنگاوی نەزانین

خۆم دەربێنم

بەخت یاوەرم بێ

 نازی دڵی

خۆم دەکێشم

گوێ بۆ ڕازی دڵم دەگرم

بەهەشێکی بۆ ساز دەکەم

ئاسودەیی تیا باڵابێ

هەتا دەمرم

ئەو ڕۆژانەی کەڕوو بەڕووی

ڕازی دڵم / دەبوومەوە

هەنوکە لێی پەشیمانم

پەست و زیزم

بێزم لەخۆم دێتەوە

تاسەر ئێسقان

پەشیمانم

 

گەڕان بۆ بابەت