ما 5548 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی

 

منیش وتم ئامادەم

بۆ ئەو گەشتە شیرینە

ژیان لەگەڵ ئێوەدا

ئای کە خۆش و ڕەنگینە

 

ئاوازی پێکەنین

 

عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی

 

ئاوازی پێکەنینی

پۆلێک منداڵ ھاتە گوێم

چووم لەلایان دانیشتم

تا کردمن  بە ھاوڕێم

یەک یەک ھاتن و وتیان

ھاوڕێی ئازیز  بەخێر بێی

دەچین بۆ شاری یاری

ئەی تۆ لەگەڵ ئێمە دێی؟

منیش وتم ئامادەم

بۆ ئەو گەشتە شیرینە

ژیان لەگەڵ ئێوەدا

ئای کە خۆش و ڕەنگینە

پێکەوە کەوتینە ڕێ

دڵخۆش و شادومان بووین

ھەر لە خەرمانی گوڵ و

پۆلە پەپولە دەچووین

بە   گەیشتنی ئێمە

شاری یاری گەشاوە

بوو بە گۆرانی و خۆشیی

قاقا بوو لە گشت لاوە

١/١/٢٠٢١

گەڕان بۆ بابەت