خوێنەری تارمایی كارەكتەرێكی ناو تارمایی رۆمانی (خوێنەری تارمایی) تازەترین بەرهەمی نووسەر و شاعیر (غەمگین بۆڵی)یە. ئەم رۆمانە وەك نووسەر ئاماژەی بۆ كردووە، بەرهەمی چوار ساڵ ژیان لەگەڵ كارەكتەر و رووداوەكانی ناو رۆمانەكەیە. (خوێنەری تارمایی) خوێنەری ناو كتێبانەو گێڕەرەوەی تارمایییەكانیشە. ئەم كتێبە لەلایەن خانەی (موكریان چاپ كراوە. دیزاینی بەرگ لەلایەن شێوەكار و شاعیر (ئاریان ئەبووبەكر) كراوەو دیزاینی ناوەشە (هێمن خدر) كردوویەتی.

 

چاپی کتێب

خوێنەری تارمایی كارەكتەرێكی ناو تارمایی رۆمانی (خوێنەری تارمایی) تازەترین بەرهەمی نووسەر و شاعیر (غەمگین بۆڵی)یە. ئەم رۆمانە وەك نووسەر ئاماژەی بۆ كردووە، بەرهەمی چوار ساڵ ژیان لەگەڵ كارەكتەر و رووداوەكانی ناو رۆمانەكەیە. (خوێنەری تارمایی) خوێنەری ناو كتێبانەو گێڕەرەوەی تارمایییەكانیشە. ئەم كتێبە لەلایەن خانەی ( موكریان چاپ كراوە. دیزاینی بەرگ لەلایەن شێوەكار و شاعیر (ئاریان ئەبووبەكر) كراوەو دیزاینی ناوەشە (هێمن خدر) كردوویەتی. سەبارەت بە ناونیشانی رۆمانەكە و بەرچاوروونییەك بۆ خوێنەران، غەمگین بۆڵی گوتی: "وەك لە دەركە دانێكی پێشوەختە بۆ رۆمانەكە، خوێنەر بەهیچ شێوەیەك بەرتارمایی نووسەر ناكەوێت، تەنانەت نووسەریش بەرتارمایی ئەو ناكەوێت. واتە هەردووكیان تەواوكاری یەكترین. یان دەشێت تارمایی وەك سەكۆییەكی شانۆگەریی بێت بۆ نمایشكردنی كارەكە. بۆیە هەوڵمدا بەر لە چاپ و بڵاوكردنەوەی، زۆر لەبارەیەوە نەنووسم. واتە بە پێش خوێنەر نەكەوم و خوێنەر خۆی بە پێش خۆی بكەوێت."

 

هیوای بەردەوامی بۆ غەمگین بۆڵی نووسەر.

گەڕان بۆ بابەت