عەلی حەمەڕەشید
جوانیی گەڵای وەریوە
دیمەنی وات نەدیوە
پێشوازی پایز دەکەن
بەناز خۆیان دەردەخەن
بە ڕەنگی گەڵا تەواو
سەرسام دەبن ھۆش و چاو
سەمای گەڵاکان
عەلی حەمەڕەشید
پایز گەڵای ھەندێک دار
دەوەرن دەکەونە خوار
ھەردەڵێی سەما دەکەن
دەچن خۆیان ڕادەخەن
دڵگیرن وەکو تابلۆ
لەبەر چاوی من و تۆ
جوانیی گەڵای وەریوە
دیمەنی وات نەدیوە
پێشوازی پایز دەکەن
بەناز خۆیان دەردەخەن
بە ڕەنگی گەڵا تەواو
سەرسام دەبن ھۆش و چاو