ما 4614 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

جیاوازیی گفتوگۆ و ئاخاوتن

گفتوگۆ وەک هەموو شتێکی تر خاوەن شێواز و لۆژیکی تایبەت بە خۆیەتی. مەبەست لە گفتوگۆ هەمیشە ئەوە بووە لایەنەکان بتوانن تێیدا جوان بۆچوونەکانی خۆیان شی بکەنەوە و خاڵی کۆتایی مەبەستەکەیان پێشکەش بە لایەنی بەرامبەر بکەن. لە راستیدا مەبەستی سەرەکی لەم رەوتە ئەوەیە کە لایەنەکان بە لێکگەیشتنی هاوبەش لانیکەم لە هەندێ بواردا بگەن.

بۆ گفتوگۆیەکی سەرکەوتوو پێویستە مرۆڤ لە کاتی ئاخاوتن یان نووسیندا خاوەن سەرەتا (مقدمە)، ناوەڕۆک (اصل مطلب) و ئاکام (نتیجە) بێت. لە راستیدا گفتوگۆیەک سەرکەوتووە کە ئەم سێ بەشە پێکەوە بە شێوەیەکی لێکدراو تیایدا هەبن و پێکەوە بەرەو مەبەستەکە بڕۆن.

بەڵام زۆر کەس بە داخەوە لە ژیانی رۆژانەدا کاتی گفتوگۆ نە خاوەن سەرەتان و نە خاوەن ناوەڕۆک و تەنیا لە ئاکام واتە لە نەتیجەوە دەست پێدەکەن. ئەم جۆرە قسەکردنە کە ناچێتە خانەی گفتوگۆ و تەنیا دەتوانین ناوی ئاخاوتنی لێ بنێین، زۆر بە دژواری بە شوێنێک دەگا و زۆربەی کات لایەنەکان تیایا دەکەونە کێشەی قورسەوە.

واتە ئاخاوتن جۆری ئاوەژووی گفتوگۆیە.

گفتوگۆ، ئاکامی رەوتی پەروەردەییە و دەبێ مرۆڤ بەتایبەت لە قوتابخانەوە فێری بێت.

سایتی قەڵەم

١٥ مانگی چواری ٢٠٢١

 

گەڕان بۆ بابەت