ما 6086 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ترس، هۆکاری ملکەجی

دەڵێن ترس یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی خوڵقاندن و باوەڕمەندی بە خودایە. بێ هۆ نیە هەندێ لە دینەکان لە ترس ئەوپەڕی کەڵک وەردەگرن بۆ ئەوەی ئەم باوەڕمەندییە بەهێزتر بکەن. هەتا ترس زیاتر دەبێ، ئیمان و باوەڕیش زۆرتر و قورس و قایمتر. ئەمە بەتایبەت زیاتر لەهەر لایەنێکی تر، خەڵکی ئاسایی دەگرێتەوە.

زۆر کەس ترس لە ئاینەوە رادەگوێزن بۆ زۆر شوێنی تر، بۆ وێنە بۆ ناو چەمکی دەسەڵات. ئەوان لە ترس کەڵکی زۆر وەردەگرن بۆ ئەوەی خەڵکی زیاتر پێمل بکەن و لەم رێگایەوە ئاستی خۆیان بۆ ئاستی خودا، یاخود نوێنەری خودا، بەرزبکەنەوە. کەواتە ترس رۆڵێکی گرینگ لە چەمکە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانیشدا دەگێڕێ. ترس دەتوانێ خودای ئاسمانەکان بهێنێتە سەر زەوی.

ترس کە دەبێتە هۆی لاوازیی بیر و بیرکردنەوە، خەسڵەتی ملکەجبوون بەهێزدەکا و مرۆڤ فێری ئەوە دەکا کەسانی تر لە جیاتی ئەو بیربکەنەوە و ئەم تەنیا ئەوەی لەسەر بێ گوێ بگرێ، پرسیار نەکا و لەگەڵ کەوێ.

بەم پێیە یەکێک لە رێگاکانی گێڕانەوەی ئیرادە، رەواندنەوەی ترسە. لادانی ترس، دەبێتە هۆکارێک بۆ بیرکردنەوەی و بۆ پرسیار و بۆ باوەڕمەندبوون بە ئەقڵ و توانای خۆ.

سایتی قەڵەم

٢٢ مانگی ئاپریلی ٢٠٢١

گەڕان بۆ بابەت