عەلی حەمەڕەشید
ئەوان زۆر دڵیان بە (خرپن و نونو) خۆشبوو. رۆژێکیان لەکاتی یاری کردن دا (نونو) کەوتە ژێر قاچی (خرپن)ەوە. (لیرە) خەریک بوو لە (خرپن) توڕە ببێت. (لاوان) دەستی کرد بە پێکەنین و وتی (لیرە) گیان ئێمە ھاوڕێین ھەرگیز ئازاری یەکتر نادەین و لە یەکتریش توڕە نابین.
خرپن و نونو
عەلی حەمەڕەشید
(لیرە) بوکەشوشەیەکی زۆر جوانی ھەبوو، قژ زەرد و چاو شین. (لاوان)یش ورچێکی خرپن... رۆژانە یارییان پێ دەکردن و دوای تەواو بوونی یارییەکەیان دەیانخستەوە جێگەی خۆیان. (لیرە) بوکەشوشەکەی ناونابوو (نونو)، (لاوان)یش ورچەکەی خۆی ناونابوو (خرپن).
ئەوان زۆر دڵیان بە (خرپن و نونو) خۆشبوو. رۆژێکیان لەکاتی یاری کردن دا (نونو) کەوتە ژێر قاچی (خرپن)ەوە. (لیرە) خەریک بوو لە (خرپن) توڕە ببێت. (لاوان) دەستی کرد بە پێکەنین و وتی (لیرە) گیان ئێمە ھاوڕێین ھەرگیز ئازاری یەکتر نادەین و لە یەکتریش توڕە نابین. (خرپن و نونو)یش وەکو ئێمە ھاوڕێن و ھەردووکیشیان ھاوڕێی ئێمەن، ئیتر چۆن شتی وا دەکەیت. لیرە تەماشایەکی لاوانی کردوو وتی زۆر راستە (لاوان) گیان من بیرم چووبوو دەی باپێکەوە گۆرانییەکیان بۆ بڵێین:
(نونو) ی قژ زەرد و چـاوشــین
ئەو ھەمــووە جوانییە چین
بەشـی ئێمــــەی لێ نـادەی
وەک خـۆت دڵخۆشمان ناکـەی
تۆیش (خرپن) گیان لە یاری
زۆر نــەرم و نیان دیــاری
فێرمان بکــــە وەک تۆ بین
ھێمن و لەســــــەرخـۆبین