عەبدولوەهاب بەیاتی
و: نهژاد عزیز سورمێ
لەو گۆڕستانە گەورەیەدا
لەو بیابانەدا
خوداوەندی شیعر سەربڕان
شاعیریش لە مەیخانەدا مرد.
پڕۆفایلی شارێک
عەبدولوەهاب بەیاتی
و: نهژاد عزیز سورمێ
گۆڕستانێك، گۆڕستانێكی دی بەسەرەوەیە
نێوانیان
خۆشەویستی، مەرگ، ئادەمزادی زیندوو
سواڵكەرو هەبووییە چاوچنۆكەكان
گەر پڕ بە زار هاوار بكەی
دەنگەكە دێتەوە (*)
لە هەناسەی مردووان و
كۆكەی زستانی ساڵاندا هەڵكێشراوە
گەر بتەوێ ڕابكەی
چهرچیی و فرۆشیاره تەڵەكەبازەكان دوات دەكەون
لەو گۆڕستانە گەورەیەدا
لەو بیابانەدا
خوداوەندی شیعر سەربڕان
شاعیریش لە مەیخانەدا مرد.
* له گۆڤاری(المقدمة)ی پاریسی ژمارە (6)ی ساڵی 1987، ل 12
(*) بە پێی تێكستی ئەسڵی من ئەمەم پێ لە (دەنگدانەوە) ڕاستتربوو.