و، کوردی: سولەیمان سۆفی ساڵحی

ژیانی ئەدەبی هیوز زۆر بەرهەم هێنەر بوو. سەرەتا لەگەڵ شیعر تێکەڵاو بوو و پاشان دەستی بە نووسینی چیرۆک و حەقایەت و شانۆنامە کرد. وتارگەلێکی ئەدەبی و کۆمەڵایەتی یەکجار نووسی. چەن دەقێکی بۆ ئۆپێڕا و شانۆنامەکانی برادۆی و یاریەکانی ڕادیۆ و تلوزێنی سازداو چەندین کتێبی بۆ منداڵان تۆمار کرد. تەواوی دەسکەوتی ئەو بەرهەمە ئانالیزە کراوانەی ئاخاوتن و شرۆڤە کردنی لایەنە جۆراوجۆرەکانی ژیانی ڕەشەکانە. 

 

لەنگستن هیوز بەناوبانگترین شاعیری رەش پێستی ئامریکا

و، فارسی: ئەحمەد شاملوو

و، کوردی: سولەیمان سۆفی ساڵحی

لەنگستن هیوز بەناوبانگترین شاعیری ڕەش پێستی ئامریکاییە، بە متمانەیەکی جیهانییەوە.

لە ساڵی 1902 لە چاپڵین سەر بە (پارێزگای میسووری) چاوی بە ڕووی دونیا هەڵێنا و لە ساڵی 1967 لە هارلم (گەڕەکی ڕەش پێستانی نیۆیۆرک) چووە کانگای بیرەوەری و لە یادەکان دا ماوە.

لە شیکردنەوەیەکی ژیانی خۆیدا دەڵی: ((هە تا تەمەنی دوازدە ساڵان لە هانای دایەگەورەم گەورە بووم)).

دوای مردنی پڕ لە ژانی دایەگەورەم لەگەڵ دایکم بۆ ' ئیلی نویز ' کۆچم کرد و لە قوتابخانەی دواناوەندی دەستم بە خوێندن کرد.

لە ساڵی 1921 ساڵێک چووم بۆ زانکۆی کۆلۆمبیا و لە پاشان بۆ بژێوی ژیان لەو گەڕەکانەدا خۆم سەرقاڵی کاری جۆراوجۆر کرد و دواتر لەو سەفەرە درێژانەی کە لە ئۆقیانووسی ئەتڵەسەوە بۆ ئافریقا و هۆلەندم دەکرد کرێکاری پاپۆڕ و گەمێ وان بووم .هێندێکیش لە یەکێ لەو گاستینە شەوانانەی پاریس چێشت لێنەریم دەکرد و لە دوای گەڕانەوە بۆ ئامریکا لە واردمێن پارکی هۆتێل بوومە خزمەتکار. هەر لەو هۆتێلەدا بوو کە ویچێل لینشێری ، شاعیری گەورەی ئامریکایی ، بە خوێندنەوەی سێ شیعری من _ کە لە پەنا دەوری خواردنەکەیم دانابوو _ ئەوندە بە کەیفی بوو کە منی لە ساڵۆنی بچووکی شانۆی هۆتێلەکە بە بینەرو ئامادەبوان ناساند)).

نۆزدە ساڵان بوو کە یەکەمین شیعری لە گۆڤاری قەیران بە چاپ گەیی . کورتە شیعرێک بە ناوی " ڕەش لە ڕووبارەکانەوە دەدوێ " و تەمێک لە ئوسلوبی کارل _ شاعیری گەورەی سپی پێستی هاووڵاتی _ Carl Sandburg سەند بێرگ، بە لەحنێکی قورسی بێژەری هەستەوە

کە بە درێژای مێژووی، ژیانی بۆ ڕەش پێستان تەرخان کردبوو. بەستێنی بنچینەیی بەرهەمەکانی هیوز زانیارییەکی تۆرەمەیییە، شیعر و نووسراوەکانی زیاتر لە هارلم ، ناوچە باشوورییەکان ، جیاوازی ڕەگەزایەتی ، هەست بە نامۆیی و هەر لەو کاتەدا لە غیرەت و شکۆمەندی ڕەشەکان دەڵێ: بەڵام قایم ترین تێکۆشەری ئەو، لە نێو بردنی پەروەردە یی یە نا درووستەکان کە پەیوەندی بە ڕەشەکانەوە بوو لە سپی پێستەکانەوە سەرچاوەی دەگرت و ئەوکات دەکەوتە سەر زمان و زاراوەی ڕەش پێستەکان .

یەکێک لە گرنگترین فووت و فەنەکانی شیعری هیوز بەکار هێنانی وەزن و مێلۆدی و مۆسیقای ((ئامریکایی _ئافریقایی)) یە. لە زۆرینەی شیعرەکانی مێلۆدی یەکی جازی ئارام ، جازی خێرا ، جازێکی پاڵاوتەو ساف و بێگەرد هەست پێ دەکرێ. لە هێندێک لەوان چەن شێوەی تێکەڵاو لە گۆرانیە ئاسایەکان و جاز و بڕێک لەو وشەگەلەی کە خەڵکی لەڕۆژا ئاخاڤتنی پێدەکا بەکاری دەهێنا .

لە تەمەنی نۆ ساڵان کە یەکەمجار جازی هیور و ئارامی جۆ لێبوو بە بنیاتنانی پەیوەندی نێوان شیعر و مۆسیقا گیرۆدە بوو.

یەکەم پەڕاوی شیعری _ جازی ئارامی ماندوو کە لە ساڵی 1925 لە چاپ درا ، لێوانلێو لە ئەو هەوڵ و تێکۆشانەیە . بەشی سەرەکی شیعرەکان ئاوێتە کراوانەیە نەگوونجاو لە وەزن و مێلۆدی، (تین و کوڵوکۆ ، ژەهر و بزە و ڕۆندک)، ئەو لەو شیعرانەیدا تیکۆشاوە بە وشەکان هەر ئەو شێوانە دەرببڕێ کە گۆرانی بێژەکانی جازی ئارام بە چریکەی مۆسیقا ، هێما و ئاماژە و شکڵ دەرهێنانی رووخسار دەردەبڕن . بەڵام جازی ڕەسەن ، بە هۆی مۆسیقایی تر بوون و بوونی پێداویستیەکانی زیاتری مۆسیقایی پتر کێشەری لە جازی ئارام بۆی هەبوو.

ژیانی ئەدەبی هیوز زۆر بەرهەم هێنەر بوو . سەرەتا لەگەڵ شیعر تێکەڵاو بوو و پاشان دەستی بە نووسینی چیرۆک و حەقایەت و شانۆنامە کرد . وتارگەلێکی ئەدەبی و کۆمەڵایەتی یەکجار نووسی. چەن دەقێکی بۆ ئۆپێڕا و شانۆنامەکانی برادۆی و یاریەکانی ڕادیۆ و تلوزێنی سازداو چەندین کتێبی بۆ منداڵان تۆمار کرد . تەواوی دەسکەوتی ئەو بەرهەمە ئانالیزە کراوانەی ئاخاوتن و شرۆڤە کردنی لایەنە جۆراوجۆرەکانی ژیانی ڕەشەکانە و لە پەروەردە کردنی ئەو بەرهەمانە لە پاشکەوتووترین تانەو تەشەرەکانی توودە تا ئەوینداریەکی بێ وێنە بەکار هێندراوە .

لە جێ یەکدا: (( منداڵیی تۆم، من. ئەی سپی پێست!))

لە شیعرێکی تردا: (( گریانی جەستەم نابیستی

چونکە زارم بە پێکەنین کراوەیە)).

ڕێخنەی توندوتیژی ئەو لە بۆچوونەکانی سپی پێستان سەبارەت بە بارودۆخی ڕەش پێستەکان لە یەکێ لەو شیعرە ناودارانەی بە ناوی خوڵقاندنی وانەی ئینگلیزی ( ب ) بە درەوشانەوەیەکی پتر دەنگی داوەتەوە . لەو شیعرەدا ، خۆێندکارێکی ڕەش پێست کە مامۆستا سپیەکەی داوای لێ کردبوو هێندێک لە بوار خۆیەوە بنووسێ بە جیاوازی نێوان ڕاستەقانی ژیانی ڕەشەکان ، لە تێگەیشتنی دەروونی ناڕاستی مامۆستاکە بیر دەکاتەوەو هەر ئەوەش وەسەر لاپەڕە دەکێشێ.

یان لە سەردێڕی چەن نمویەکی دیکە لە گۆرانییەکانی خاوەنماڵ بە شێوەی، ناوەڕۆکی ژیانی ڕەشەکان لە گەڕەکی هەژاری شارە گەورەکان و چۆنیەتی هەڵسووکەوت لەگەڵ ئەوان سەرقاڵ بوو.

دووایین شیعری ئەو چەن ساڵ لەمەوبەر لە شاری بۆستۆن گۆڵمەز و قاڵمەقاڵمێکی ساز کرد ژونگی مەزرینگەی پەروەردەیی شار، یەکێ لە هەڵکەوتەترین سکرتێرەکانی بە ناوی جاناتان کوزوول، بە تاوانی ئەوەی لە یەکێ لە قوتابخانە دواناوەندیەکانی گەڕەکی ڕەش پێستەکان ئەو شیعرەی بەشێک لە بابەتە دەرسیەکانی قوتابیەکان دانابوو دەرکرا.

لەنگستن هیوز تەواوی ژیانی پڕ لە مەینەتی خۆی بۆ خزمەت بە ژیانی چەوساوەی ڕەشەکان تەرخان کرد، بەردەوام بۆ فێرکاری و ناساندنی شاعیران و نووسەرانی کۆمەڵگەی ڕەش پێستەکان تێدەکۆشا، بە گەورەترین و دەست ڕۆیشتووترین ڕابەرانی کولتووری ڕەشەکان لە ئامریکادا بە ئەژمار دەهات. لە هاڕڵم ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو و بە حەقی پاشای شاعیرانی هاڕلم دەخوێندراوە هەر چەن ئێستاش زۆرن ئەو کەسانەی لەنگستن هیوز بە پاشای شیعری ڕەش پێستەکان دەناسن.

 

"هێندێک لە شیعرەکانی لەنگستن هیوز"

"نووسراوەی خۆکوژی"

ڕووخساری ساردوسڕی ڕووبارێک

لە منی ویست

ماچێک .

" کرێکارەکانی ڕێگای فلۆریدا "

وەختە شەقامێک لێ دەدەم

ماشێنەکان پەیدا بڕۆن

وەختە شەقامێک لێ دەدەم

نێو بەغەکان

تا ژیوەر و ڕووناکایی

پەیدا بڕۆن

وەختە شەقامێک لێ دەدم

بۆ سپیە پیر کەرپووڵەکان

تا بە ماشێنە زلەکانیان پەیدا بڕۆن و

من چاوەڕوان بەجێ بێڵن

ئەوە باش دەزانم

بە قازانجی هەموومانە ئەو شەقامە

سپی پێستان سواری ماشێنەکانیان ئەبن

منیش سواری ئەوان چاو لێ دەکەم

هەتا ئێستا نەمدیبو قەت

یەکێ بەو جوانیە ماشێن بهاژوێنێ .

هۆ برادەران!

من چاولێ کەن:

وەختە شەقامێک لێ دەدەم.

"کازێوە لە ئالاباما"

کاتێ بوومە ئاواز دانەر

ئاوازێ بۆخۆم دادەنێم

بۆ کازێوەی ئالاباما،

جوانترین ڕستەکانی لە ناخ ئەخەم:

ئەوانەی وا وەکو تەمی زەلکاوەکان لە سەر زەوی دەڕۆنە سەر

ئەوانەی وا وەکو شەونم لە ئاسمان دێنە زەوی .

داری بڵیند بڵیند لەو نێوە چێ دەکەم

بە عەتری کسپەهێنی کاج

بە بۆنی گڵە سوورەی باران لێدراو

بە سینگی زەردی زەردیوەلی و

بە ڕووخسارەکانی گوڵاڵە ڕەنگ و

بە باسکی بە‌هێز چویتلی و

بە چاوانی مینایی و

بە ڕەشەکان و سپیەکان و ڕەشەکان و سپیەکان و ڕەشەکان.

دەستی سپیشی لە ناخ دەخەم

لەل دەستی ڕەش و دەستی چویتلی و دەستی زەرد

لەل دەستی گڵە سوور

کە گشت مرۆڤ لە خۆگرن

وەکو شەونم لە ڕۆشنی کازێوەدا.

کاتێ بوومە ئاواز دانەر و

کازێوە لە ئالابامام

بە سترانێکی دەرێنا .

" لێگەڕێن ئەو نیشتمانە با نیشتمان بێتەوە "

لێگەڕێن ئەو نیشتمانە با نیشتمان بێتەوە .

لێگەڕێن با دیسان ببێتەوە ئەو خەیاڵەی کە بوو .

لێگەڕێن با ببێتە پێشەنگی سرووشت

و بە ئازادی خانووبەرەیەک پەیداکا.

ئەو مەوتەنە قەت بۆمن مەوتەن نەبوو!

لێگەڕێن با ئەو نیشتمانە خولیای ساویلکەکان بێت .

لێگەڕێن با وڵاتێکی گەورە و لێوڕێژ لە ئەوینداری بێت .

کە وڵاتێک، نە پاشاکانی گەندەڵ و

نە خوێنڕێژانی ئاغا بن!

هەتا هەر مرۆڤێک کە زاڵترە بن بڕ بکرێ .

ئەو مەوتەنە قەت بۆمن مەوتەن نەبوو!

ئاخ دە لێگەڕێن با وڵاتی من وڵاتێ بێ کە تەیدا

ئازادی، بە تاجە گوڵی دەستکردی مەوتەن پەرەستی نەڕازێننەوە .

بەڵام هەلی ڕاستەقینە بۆ هەمووکەس ڕەخساوە

ژیان ئازادە و بەرامبەری لە هەوادایە.

' لە ئەو وڵاتی مێرخاسانەدا بۆ من هیچ کات

نە بەرامبەری هەبووەو نە ئازادی'

بڵێ ، تۆ کێی لەبەر خۆتەوە لەو شەوەزەنگەدا ورتەورت دەکەی؟

کێی کە تۆ حیجابت لە ئەستێرەکان دەخوشێ؟

سپی پێستێکی بێ ئەنوام کە خەڵەتاوەکان

بە دەورمدا دەخولێنەوە

ڕەش پێستێکم کە ژانی نۆکەری هەموو ڕۆژ دەمهەژێنێتەوە ،

سوور پێستێکم هەڵوەدا لە نیشتمانم

ڕێبوارێکم بە تەمای ئاواتێکی خەساوەوە

بەڵام چیترم جیا لە تەگبیرەکەی مێژووم پێ نەگەیی

کە سەگ سەگ هەڵدەدڕێ و بە توانا بێ وزە ڕاماڵ دەدا .

من گەنجێکم پڕاوپڕ لە ئاوات و سەرکەوتن ، کە گیرۆدەی

زنجیری بێ کۆتایی ساڵگارێکم .

سوود ، هێز ، کەڵک

دزینی خاک ، دزینی زێڕ

دزین بە چەشنی پێداویستەکان

کار، مرۆڤەکان، حەقدەستی وان

و خاوەن بوونی هەموو شتێک بە بڕیاری تەماح.

من جووتیارم، ڕۆڵەی خاک

کرێکارم، زێڕ کڕیاری ماشێنە!

ڕەش پێستم خزمەتکاری هەمووتان.

من خەڵکیم: دڵ پەرێشان، برسی، چەوساوە

کە بە بوونی ئەو خولیایەوە ئێستاش ئاتاجی پارویێ نانم!

ئێستاش ئەمڕۆ داماوم، ئاخ ئەی پێشەنگەکان!

من ئەو کەسەم هەنگاوم بۆ پێش شلە

بێ ئەنواترین کرێکارێ کە چەپگەردی گەردوون

ساڵەهایە دەیچەوسێنێتەوە .

بەو ژانانە، هەر ئەو کەسەم کە لە دنیای کۆندا

لەو کاتەدا کە ئێستاش نۆکەری پاشاکان بووین

گەورەترین ئاواتەکانمانم لە خوولیاکانمدا دەژیاندەوە

ئاواتێک بەو پەڕی هێز ، بوێرانەو هێندە ڕاستەقینە

کە بوێری ئەو ئێستاش ستران دەچڕێ!

لە هەر خشت و هەر بەرد و هەر دۆڵێک کە ئەو وڵاتەی

کردووەتە ئەم نیشتمانەی ئێستا هەیە .

ئاخ من ئەو کەسەم کە تەواوی دەریاکانی سەرەتا گەڕام

بۆ ویستەکەم، هێلانەیەک!

من ەو کەسەم کە لێوارەکانی تاریکی ئیرلەند و

پێدەشتەکانی لەهستان و

سرووشتە سەرسەوزەکانی ئینگلستانم وەپاش داوە و

لە قەراخەکانی ئافریقای ڕەش هەڵوەدا بووم

و هاتم هەتا نیشتمانی مێرخاسەکان بخوڵقێنم .

مێرخاسەکان ؟

ئاواتێک ،

ئاواتێک کە بانگەوازم دەکرد و بەڵام.

ئاخ دە لێگەڕێن ئەو نیشتمانە با نیشتمان بێتەوە.

وڵاتێک ئەوەی دەبێ ببێ کە ئێستاش نەبووە و دەبێ ببێ!

وڵاتێک کە تەیدا هەموو کەسێک ئازاد بێت .

وڵاتێک کە وڵاتی منە.

لەو بێ ئەنوایانە و سوور پێست و ڕەشانەی من

کە ئەو نیشتمانەیان نیشتمان کردووە

کە خوێن و عارەقی تەوێڵیان، ئێش و ئیمانەکەیان

لە کوورەخانەی دەستیان و لە ژێر بارانی نەتەوەکەیان

جارێکی دی دەبێ ئاواتی خەساوەی ئێمە بژیێننەوە.

ئەرێ، هەر جنێوێکتان لە دڵدایە باوەشم ئاوەڵا

پۆڵای ئازادی ژەنگاری نیە .

لەو کەسانەی کە وەک زالوو بە ژیانی ئەو خەڵکەدا نووساون

ئێمە دەبێ جارێکی دی وڵاتەکەمان ئامریکا بستێنینەوە.

ئاخ، ئەرێ

ڕاشکاوانە دەڵێم:

ئەو مەوتەنە قەت بۆمن مەوتەن نەبوو!

بەو سوێندە کە دەچێتە سەر زارم، دەبێتە مەوتەنم!

ئاواتی ئەو

وەک تۆمێکی هەمیشە ژیو

لە ناخی جەستەمدا چاندواوە .

ئێمەی خەڵک دەبێ

وڵاتەکەمان، کاراکەکانمان، گیاکانمان، ڕووبارەکانمان

کوێستانەکان و پێدەشتە بێ بڕانەوەکانمان ئازاد کەین :

هەموو جێیەک

تەواوی ئەو وڵاتە سەرسەوز و گەورەیە

دیسان نیشتمان سازکەینەوە!

" ئاگادار"

ڕەشەکان

دڵگیر و دەستەمۆن

لەسەرەخۆ و نەرمونیان و خۆڕاگرن

خودا نەکا کە لەونەکە بگۆردرێ!

سروە

بە درێژای دەشتەکان

هەمیشە هەڵدەکات

خودا نەکا دار بن بڕ کرێ!

" کۆتایی"

نە کاتژمێرێک بە دیوارەوەیە و

نە کاتێک.

سێبەرێ ناجووڵێ لە کازێوە هەتا بوومەلێڵ

بەسەر دوساخ.

نە شەوقێکە

نە ئەشکەنجە.

پاشان دەرکە

ئیتر

دەرکە نیە!

"ستران"

هۆی ڕەشەکان، ڕەشی جوانی تەنیا

سینگت لە هەتاو ڕووت کە

لە ڕووناکایی یەکی ئەبەدی

تۆ کە کوڕی شەوی.

ئامێزت بۆ ژیان ئاوەڵاکە

لە ئاسۆی ژان و مەرگا بسووڕێ

ڕوو لە دیوارکە بە دەرکەی ڕەشی داخراوەوە

بە مستی ڕەش لەیدە و

چاوەڕوان بە!

" گۆرانیبێژ"

چوون بزەم بە پێکەنین کراوەیە

چوون گەرووم پڕ لە گۆرانییە

تەنانەت، بیریشی لێ ناکەیتەوە

چ ژانێکی ئەبەدییە؟

دوای ئەو هەموو ساڵە

کە ژانەکەم نەهێنیە!

چوون بزەم بە پێکەنین کراوەیە

گریانی جەستەم

نابیستی .

چوون پێم بۆ هەڵپەڕین ئازایە

ناشارەزای

کە ژینەکەم سڕاوەیە.

"هۆی ئۆرکێسی جاز"

هۆی ئۆرکێسی جاز

ئەو ڕەنگە بژەنن

بۆ سەرۆکەکان و ژنەکانیان

بۆ دووکەکان و کێنتەکان

بۆ سەرسەری و بەڕەڵڵاکان

بۆ خاوەن پارەکانی جیهان

بۆ مامۆستای قوتابخانە

ئەو ڕەنگەم بۆ داگیرسێنن

هەتاکو پەی سەرخۆش بن.

هۆی ئۆرکێسی جاز

ئەو ڕەنگە بژەنن

ئەو ڕەنگە کە باش لەی زانان

پێکەنین و گریانەکان

ئەو ڕەنگە کە باش لەی زانان

هۆی ئۆرکێسی جاز

ئەو ڕەنگە بژەنن

ئێوە دەزانن بە حەوت زمان بئاخڤن

جاری وایە کە زیاتریش

تەنانەت خاڵکی 'جورجیاش' بن .

'هەناسەکەم! دەکرێ منیش ببەیتە ماڵەکەت؟

بێگومان!'

سەرچاوەکان:

1 _ دانشنامە آزاد ویکی پدیا

2 _موسسە فرهنگی ماهور؛ سید محمد موسوی

 

3 _ کتابناک

گەڕان بۆ بابەت