ما 6235 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

پەری عەبدوڵڵا نامق

زۆر لە ئێمە کاتێك ژمارەکانی زمانی عەرەبی دەکەین بە نووسین و لە رستەدا بەکاریان دەهێنین، نازانین ئایا لە حاڵەتی نێر یان مێدا بەکاریان بهێنین، چونکە ئێمە لە زمانی کوردیدا ئەو پاشگرانەمان نییە کە دەچێتە سەر ناوەکان و نێر لە مێ جودا دەکاتەوە.

 

 

نووسینی ژمارەکان لە زمانی عەرەبیدا

 

پەری عەبدوڵڵا نامق

 

پێم بڵێ چەند زمان دەزانیت؟ پێت دەڵێم چەند کەسیت.

زمانە جیاوازەکان زانستی تایبەتن و یاسای تایبەت بە خۆیان هەیە، لەم چەند ساڵەی دواییدا بە هۆی بایەخ نەدانی پەروەردەو میدیا بە زمان فێرکردن، زۆربەی تاکی کورد لە یەك زمان کە قسەی پێ دەکات (بەسەقەتی) زیاتر هیچ نازانێت، کە دەڵێین بە سەقەتی مەبەستمان ئەوەیە یاساکانی ڕێزمان نازانێت لە زمانەکەی خۆیدا، جا چ جای زمانەکانی تر؟

نووسینی ژمارەکان لە زمانی عەرەبیدا یاسای خۆی هەیە، تەنانەت ئەو کەسەی بەو زمانەش قسە بکات، بەڵام لە رێزمانی ژمارەکان نەزانێت دەکەوێتە هەڵەوە.

زۆر لە ئێمە کاتێك ژمارەکانی زمانی عەرەبی دەکەین بە نووسین و لە رستەدا بەکاریان دەهێنین، نازانین ئایا لە حاڵەتی نێر یان مێدا بەکاریان بهێنین، چونکە ئێمە لە زمانی کوردیدا ئەو پاشگرانەمان نییە کە دەچێتە سەر ناوەکان و نێر لە مێ جودا دەکاتەوە.

لێرەدا ئاسانترین یاسای زمانی عەرەبی لەم بارەوە دەخەینە روو، کە بە جێبەجێکردنی هیچ جار سەرمان لێ تێك ناچێت:

١- زانینی ئەوەی ئایا وشە ژمێردراوەکە نێرە یان مێ لە دۆخی تاکدا وەك وشەی

  (صحف) تاکەکەی (صحيفة) یە و ئەمەش بە مێ لەقەلەم دەدرێت بە هۆی بوونی تائی بزوێن لە کۆتایی وشەکە، لەم حاڵەتانەدا حسابی دۆخی تاکی وشەکان دەکەین و هەرجەندە لە دۆخی کۆدا ببێتە نێر. 

٢- ژمارەکان هەموو؛ یەکانەو دەیانەو سەدانەکان و... بە دوو جۆر دەنووسرێن، یان ژمارەکە پێچەوانەی ژمێردراوەکە دەبێت،یان هاوتای دەبێت،بە پێی ئەم یاسایە:

أ- ژمارە (١)

ژمارەکە بە هەمان دۆخی ژمێردراوەکە دەبێت، وەك:

(طالب واحد) لێرەدا ناوەکە کە (طالب)ـه خۆی نێرینەیەو ژمارەکەش لە دۆخی نێردا دەنووسرێت.

(طالبة واحدة) لێرەدا ناوەکە کە (طالبة)یـه خۆی مێینەیەو ژمارەکەش لە دۆخی مێدا دەنووسرێت.

ب – ژمارە (٢)

بەهەمان شێوەی ژمارە (١) بە پێی دۆخی ناوە کە ئەمیش هاوتای دەبێت، یان نێر یان مێ، بەمجۆرە:

 (كتابان اثنان)

(مقالتان اثنتان)

ج- ژمارە (٣) تا (٩):

بە پێچەوانەی حاڵەتی ژمارە (١) و (٢) ئەم ژمارانە بە پێچەوانەی جۆری ناوە ژمێردراوەکە دەنووسرێن، بەس دەبێت حسابی ناوەکان لە دۆخی تاکدا بکەین وەك لە سەرەوە باسمان کرد:

(ثلاث بنات) ... دۆخی تاکی (بنات)تاکی = ابنة، کەواتە ژمارەکە لە دۆخی نێردا دەنووسرێت.

(أربعة كتب)... تاکی (کتب) بریتییە لە كتاب، کەواتە ژمارەکە بە شێوازی مێ دەنووسرێت، أربعة نەك أربع.

د- ژمارە (١٠)

 دوو حاڵەتی هەیە:

١- گەر ژمارە ١٠ بە تەنیا بوو (عشر، عشرة) ئەوا بە پێچەوانەی رەگەزی ناوە ژمێردراوەکەوە دەنووسرێت، وەك:

وله حالتان

الحالة الاولى يأتي مفرد فيأخذ حكم الأعداد السابقة ويخالف المعدود

(وليال عشر) تاکی وشەی (لیال) بریتییە لە (ليلة) کەواتە شێوەی نووسینی ژمارەکە بە پێچەوانەوە دەبێتە نێر.

(عشرة جمال)... تاکەکەی (جمل)ـە، کەواتە ژمارەکە لە دۆخی مێینەدا دەبێت (عشرة)

٢- گەر ژمارە ١٠ لێکدراو بوو لەگەڵ ژمارەکانی تردا، واتە جگە لە دۆخی تاکی ١٠، بۆ نموونە ١١ تا ١٩، ئەوا دوو جۆر دەبێت، لە حاڵەتی ژمارە ١١ و ١٢ دا هاوتای ناوەکە دەبێت وەك:

(احد عشر رجلا) لێرەدا (عشر) مان بەکارهێناوە نەك (عشرة) چونکە وشەی رجل نێرە.

 (احدى عشرة امراة)  لێرەدا (عشرة) مان بەکارهێناوە نەك (عشر) چونکە وشەی امراة مێیە.

یان نموونە ی ژمارە ١٢ ئاوها دەبێت  :

(اثنا عشر مسجدا) مسجد وشەیەکە لە زمانی عەرەبیدا دۆخی نێری هەیە بۆیە (عشر)ی بۆ بەکاردێت.

(اثنتا عشرة مدرسة) مدرسة وشەیەکە لە زمانی عەرەبیدا دۆخی مێی هەیە بۆیە (عشرة)ی بۆ بەکاردێت.

٣- بەڵام لەگەڵ ژمارەکانی ١٣ تا ١٩ ئەوا ژمارەی دە هاوتای رەگەزی ناوە ژمێردراوەکە دێت وەك:

(ثلاث عشرة طالبة)

(أربعة عشر موظفا)

(خمس عشرة دولة)

ئا بەم جۆرە ...

هـ - ژمارەکانی تری دەیەکان وەك ٢٠، ٣٠، ٤٠، ٥٠،٦٠، ٧٠، ٨٠، ٩٠ :
 ئەمانە هەر بەیەك دۆخ دەنووسرێن، بەڵام لە حاڵەتی رەفعدا بە پاشگری (ون) کۆ دەکرێتەوەو لە حاڵەتی نەسب و جەڕدا بە (ین) نموونە:

(عشرون صابرون). حاڵەتی رەفع

(ثلاثون شهرا)  

  (وبلغ أربعين سنة)  حاڵەتی نەسب

 (الا خمسين عاما) حاڵەتی جەڕ

ستين مسكينا

ئەگەر ژمارەی تریش لەگەڵ ئەم دەیانەدا بوو هەر هەمان یاسا جێبەجێ دەکەین کە هاوتای ژمێردراوەکە دێن وەك:

(احدى وعشرون مدينة)

(اثنا وثلاثون معلما)

(ثلاث واربعون معلمة)

و- ژمارە ١٠٠:

ئەگەر ١٠٠ بە تەنیا بوو ئەوا هەر بە یەك شێوە لەگەڵ نێرو مێ ی ناوە ژمێردراوەکان دەنووسرێت کە (مئة) یە. لە دۆخی جووتدا دەبێت بە مئتان، لە کۆدا مئات.

وەك: (مئة سنین)        

ی- ژمارە ١٠٠٠:

هەر یەك جۆرە کە (ألف) ـه لەگەڵ هەموو دۆخی وشەکاندا جا چ نێرو  چ مێ بێت.   لە دۆخی جووتدا دەبێت بە ألفان، لە کۆدا آلاف.

نموونە :

   کألف سنة مما تعدون

 

گەڕان بۆ بابەت