ما 973 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

ئیرادە و زانین

مارکس گوتەنی مرۆڤ لە بارودۆخێکدا لە دایک دەبێ کە لەوە پێش بۆ خۆی دیاری نەکردووە. بەڵام ئەمە بەو مانایە نیە کە بەردەوام لە هەمان بارودۆخدا بژی. دونیا لە گۆڕاندایە و مرۆڤ بە هۆی کردەی تاک و کۆی خۆیەوە، ئەوەی وا مارکس ناوی لێ دەنێ پراکسیس و شوێنی گرێدانی مەعریفە و کردەیە، جیهانی خۆی دەگۆڕێ.

بەم شێوەیە هەمیشە گۆڕان لە ئارادایە.

گۆڕانێک کە مەعریفە تیایا رۆڵی زیاتر دەگێڕێ، بێگومان گۆڕانێکی قووڵترە. لەو کۆمەڵگایانەی ئەم بەشە بەرچاوترە، ئەوا گۆمەکە زیاتر دەشڵەقێ! لێرەوە دەور و رۆڵی ئاگایی و وشیاری زیاتر بەرجەستە دەبێتەوە و، چاوەڕوانی ئەوە دەکرێ گۆڕان رەوتێکی خێراتر و قووڵتر پەیدا بکا.

بەڵام دیاردەیەک بەناوی ئیرادە دەبێ بێتە ئاراوە و، مەعریفە زتارە بە کردەوەوە گرێ بدات. ئیرادەیەک کە ویستە، بەڵام ویستێکی چالاک.

تەنیا زانین پێویست نیە، بەڵکو بەکردەکردنیشی پیویستە.

سایتی قەڵەم

٢ی مانی حەوتی ٢٠٢١

گەڕان بۆ بابەت